|
پاریس🇫🇷 نادیە موراد خەڵاتی جوقی شەرەفی وەرگرت
پاریس🇫🇷
سێ شەممە: 2026.4.21
نادیە موراد خەڵاتی جوقی شەرەفی وەرگرت
ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە مەراسیمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی جوقی شەرەفی بەخشیە نادیە موراد چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ، کە بەرزترین خەڵاتی فەرەنسایە.
خەڵاتی رێزلێنانی جوقی شەرەف، بەرزترین رێزلێنانی وڵاتی فەرەنسایە کە دەبەخشرێت بەو کەسانەی خزمەتێکی زۆریان کردووە و کاری ناوازەیان لە بواری دادپەروەری و مافی مرۆڤدا کردووە.
لەو مەراسیمەدا، نادیە موراد رایگەیاند: زۆر سوپاسی سەرۆک و گەلی فەرەنسا دەکەم بۆ بەخشینی ئەو خەڵاتە، فەرەنسا لە پاڵ ئەو کەسانەدا وەستایەوە کە رزگاریان بووە.
وتیشی: ئەو رێزلێنانە تەنها بە من نەبەخشراوە، بەڵکو بۆ هەموو رزگاربووەکان بەخشراوە،هەروەها بۆ ئەو کەسانەشە کە هەوڵی فەراهەمکردنی دادپەروەری و بنیاتنانەوەی ژیان دەدەن.
هەر لە مەراسیمەکەدا، سەرۆکی فەرەنسا ستایشی ئازایەتی نادیە مورادی کرد، کە هەوڵی داوە هاوکاری کۆمەڵگە زیانلێکەوتوان و رزگاربووان بکات، لە ناویاندا توانیویەتی تاوانەکانی داعش و پێشێلکارییەکانی ئاشکرا بکات.
راشیگەیاند: کارەکانی نادیە هاوکار بووە بۆ جوڵەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر فەراهەمکردنی دادپەروەری و رێگری لە توندوتیژی بکەن.
نادیە موراد، یەکەم ژنە کوردی عیراقییە کە خەڵاتی جوقی شەرەف بەدەستبهێنێت، کە ناپلیۆن پۆناپەرت لە ساڵی 1802 بۆ خەڵاتکردنی پلە باڵاکانی وڵاتەکەی هێنایە کایەوە.
پوکمیدیا
بهروار: 23/04/2026
38 جار خوێندراوهتهوه
|