|
چیرۆکی مێرولە و هەنگوین
کەمێک هەنگوین
لەسەر زەوی کەوتبوو مێرولەیەک بەلایدا تێپەری تامێکی کرد،ویستی بڕوات بەڵام تامی هەنگوینەکەی زۆر بەلاوە خۆشبوو،دیسان گەڕایەوە. کەمێکی تری لێ خوارد،دواتر بیری کردەوە،ئەو کەم کەمە خواردنە تێری ناکات،بۆیە چووە ناو دڵۆپە هەنگوینەکەوە و کەوتە خواردنی.
مێرولەکە تێری خوارد،بەڵام لەدوای چی کاتێک تەواو نوقمی هەنگوینەکە ببوو نەیدەتوانی بێتەدەرەوە هێندە دەست و پێی جوڵاند هەتا لەناو هەنگوینەکەدا مرد...!
فرانکلین دەڵێت:جیهان هیچ نیە جگە لە دڵۆپێک هەنگوین، ئەو کەسەی بەتامکردنی کەمێکی قەناعەتی کرد،ڕزگاری دەبێت و ئەوکەسەشی تەماحی هەمووی هەبوو تێیدا دەمرێ..!
وەرگیراوە
بهروار: 20/04/2026
30 جار خوێندراوهتهوه
|