|
کڵاشینکۆف و عەرەبانەی پێشمەرگەکەی کۆمەڵە
ساڵی 1991
ساڵی 1984 " پیاوێکی بەتەمەن و مناڵێکی شەش حەوت ساڵە" ی ڕۆژهەڵاتی لە گوندی چنگیان پێکەوە دەژیان.
پیاوەکە ناوی " مام حەمەمین" بوو، مناڵەکە زۆر جوان و جلی کوردی و کوڵەباڵ و کڵاوێکی کوردی لەسەردا بوو.
پێشمەرگەکان هەموو مناڵەکەمان خۆش دەویست و زۆریش ماچمان دەکرد و شتمان بۆ دەکڕی
ئەو مناڵە دایکی " شەهیدی کۆمەڵە" و کچەزای " مام حەمە مین بوو"
ساڵی 1985 لە ناوەندیکۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە گوندی چۆخماخ ، هەردووکیانم بینیەوە.
مام حەمەمین گلەیی زۆری هەبوو کە " .... " .
ووتی گەر دەتوانیت هاوکاریم بکەیت ، کڵاشینکۆفێکیان داومەتێ، دەیفرۆشم و شتێ پارەشم هەیە، لە سلێمانی ژوورێکم بۆ پەیدا بکە، دوکانێکی بچکۆلە دادەنێم و مناڵەکەی پێ بەخێو دەکەم، بەداخەوە من چونکە لە سلێمانی نەبووم، هیچم بۆ نەکرا.
پێشمەرگەکەی کۆمەڵە
ساڵی 1991 لە ڕانیە کەلوپەلم بە جوملە دەکڕی و لە ئەسحابەسپی بە جوملە دەمفرۆشتەوە.
جارێک لە ڕانیە تەرازوویەکی جوانی ئێرانیم بینی و کڕیم، ووتم فرۆشرا فرۆشرا، نەبوو بۆ دوکانی خۆمان.
تەرازووەکەم لە سەر شۆستەی دوکان دانا، پیاوێک زۆر مامەڵەی کرد و ووتم بە " 200" دینار.
ئەو ووتی بۆ بە " 100" دینار نامدەیتێ؟
پێشمەرگەی کۆمەڵەم و کڵاشینکۆفێکم هەبووە و فرۆشتوومە و عارەبانەیەکم لێکڕیوە و گەر تەرازووەکەم بە " سەد دینار" بدەیتێ ، شتێکم پێ دەمێنێ میوەی پێبکڕم و بیفرۆشم.
ووتم بڕۆ : عەسر وەرەوە تەرازوەکەت دەدەمێ.
لە دراوسێ دوکان و دۆست " هەندێ پارەم" بۆ کۆکردەوە، عەسر هاتەوە " تەرازوو و پارەکەم" دایە ، و زۆری پێ خۆش بوو.
پاش چەند ڕۆژێک چوومەوە بۆ ڕانیه ، جۆرە بنێشتێکی ئێرانیم بینی ، لەخۆمەوە کڕیم و بردم بۆ ژێر پردەکە ، پارەی تەرازووەکەی چەند قات قازانج کرد.
ئێواران کە بە پاسی بەختیاری دەڕۆشتمەوە، ئەو پێشمەرگەیەم دەبینی بەرامبەر مەڵبەندی یەکێتی دادەنیشت.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 19/04/2026
34 جار خوێندراوهتهوه
|