|
دوو بیرەوەری هێمن موکریانی
وەختێک هێمن موکریانی لە زیندانی دیموکرات بەردرا، هاتە لام و وتی:
«دەهێڵی ئەم جاشە لاتەوە دابنیشێ؟»
وتم: «ئەوەی بەتۆ دەڵێ جاش؟ خۆی جاشە.»
هێمن وتی: «قرانێکم پێ نییە و دەکرێ هێلکەو ڕۆنێکم بۆ بکڕی...»
ڕۆژێک لە شیلاناوێ دەیەوێ لە چۆمێ بپەڕێتەوە، پێی هەڵدەکەوێ و قاچی دەشکێ. مەقەڕی کۆمەڵە نزیکی دەبێ، یەکێکیان دێت و مام هێمن دەکاتە کۆڵ، دەیەوێ بیپڕێنێتەوەو بیباتەوە بۆ ناو دێ.
لە ناوەڕاستی ئاوەکەدا مام هێمن دەڵێ:
«ئۆخەی، نەمردم — سواری کۆمەڵەش بووم!»
دکتۆر حوسێنی خەلیقی
بهروار: 19/04/2026
83 جار خوێندراوهتهوه
|