سرودی ڕۆژهەڵات تەنیا نیە

یەک خەممان هەیە و یەک ئازار
یەک دەنگمان هەیە و یەک هاوار
یەک وڵاتمان هەیە و یەک گەلین
یەک لەشمان هەیە و چوار پەلین
یەک پشتمان هەیە و یەک مێژوو
یەک زمانمان هەیە و یەک پەرجوو
لە باکور شۆڕشی ژن ژیناین
لە رۆژئاوا پشت و پەناین
لە باشور یەک دڵ لێ ئەدات
ئەویش ئەدەین بە رۆژهەڵات

کەژاڵ نوری 
هۆڵەندا
به‌روار:  17/04/2026
28   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   25
کۆی سه‌ردان:   31307468