|
خۆکوژی پزیشکێک بەهۆی مەرگی نەخۆشەکەیەوە
مەریوان:
" دکتۆر میترا ئاسوودە" خانمە پزیشکێکی گەنجی شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو کاری دەکرد، لە دوای ئەوەی یەکێک لە نەخۆشەکانی لەژێر نەشتەرگەری گیانی لەدەست داوە، لەلایەن بنەماڵەی نەخۆشەکە لێی دراوە و بێڕێزی پێ كراوە، دواتر پزیشکەکە لێیان خۆش بووە، بەڵام بنەماڵەی نەخۆشەکە لە دادگا سکاڵایان لەسەری تۆمار کردووە.
لە دوای ئەوەی دادوەر ئەم پزیشکە گەنجە لە مردنی نەخۆشەکە بە تۆمەتبار و کەمتەرخەم دەزانێت، بۆ جاری دووەم لەلایەن بنەماڵەی نەخۆشەکە لەنێو دادگا بێڕێزیی پێ دەکرێت و لێی دەدرێ.
میترا ئاسوودە، کە پزیشکی نەشتەرگەری بووە و لە نەخۆشخانەی (بووعەلی)ی شاری مەریوان كاری دەکرد، ڕۆژی دووشەممە 6/11/2023، پۆستێکی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردووەتەوە و باسی لە قۆناغی دوای مەرگ کردووە و گوتویەتی:
"من بچێنن، لەوانەیە لە خۆڵەکەم دارێک شین بێ و زیاتر بە کەڵکی کۆمەڵگە بێت".
لە دوای ئەو پۆستەی، هەواڵی مردنی خانمە پزیشكەكە بڵاو بووەوە و باس لەوە كرا، کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
وەرگیراوە
بهروار: 16/04/2026
49 جار خوێندراوهتهوه
|