ساڵیادی تیرۆری لیسی شمیت 🇩🇪

ڕۆژی 1994.4.3

 32 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ئەو ژنە رۆژنامەنوسە ئەڵمانییە تێپەڕی کە بە زمانی کوردی قسەی دەکرد، و لە شارۆچکەی عەربەتی شارەزوور لە سلێمانی 3 کەس خۆی و شوفێرەکەیان تیرۆر کرد.

 ئەو  لە دەزگای ئاژانسی فرانس پرێس و چەند دەزگایەکی ئەڵمانی کاری دەکرد ، جگە لە ناوی خۆی ئەوا بەناوەکانی" میلێنا ئێرگن و پێترا سیرت " بابەت و وتارەکانی بڵاو دەکردەوە
.  بە کارەکانی لەبارەی باشووری کوردستان
 ناوبانگی دەرکرد بوو.

پاش ئەوەی یەکێک لە کتێبەکانی  لە تورکیا قەدەغەکرا، کتێبەکەی بوو  بە کەیسێک لە پرسی ئازادی ڕادەربڕین لە ئەورووپا

   شمیت  تەمەنی 35 ساڵ بو، بەهۆی راپۆرتەکانی لەسەر چەوسانەوەی کورد لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی تورکیاوە خرابوە لیستی رەشەوە.

دەربارەی لیسی شمیت:

 لە ساڵی 1980 دەستی بەکار کردبو و بۆ دەزگاکانی "فرانس پرێس و فرانکفۆرتەر روندشو "راپۆرتی لەسەر کوردی عێراق و تورکیا ئامادە دەکرد.

 خاوەنی کتێبی "سەربەستی نرخی گرانە"یە کە تێیدا 15 ڕیپۆرتاژی لەنێوان ساڵانی 1991 تا 1993 دەربارەی کوردستان کۆکردبوەوە.

 لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێکدا، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی چەکدارەوە  لە سلێمانی تەقەی لێکرا.

 دو لە بکوژەکان دەستگیرکران و دانیان بەوەدا نا کە لەلایەن "موخابەراتی عێراق”ـەوە لە کەرکوک راسپێردراون و بڕی ملیۆن و نیوێک دیناریان وەک پاداشت بۆ دیاریکراوە.

 لیسی شمیت بە زمانی کوردی "سۆرانی و بادینی" قسەی دەکرد.

دکتۆر سالار باسیرە دەربارەی شمیت دەڵێ:

له‌سه‌ر داخوازی دایكی ، لیسی له‌ ته‌نیشت گۆڕی باوكیه‌وه‌ Helmut Schmidt) به‌ خاك سپێردرا. ئه‌و كاته‌ی باوكی مرد لیسی ته‌مه‌نی 10 سالان بووه‌و ته‌نیا یه‌ك برای هه‌یه‌ به‌ناوی یۆخیم. من له‌ شاری فرانكفورت سه‌ردانی گۆره‌كه‌یم كرد و له‌سه‌ری نوسراوه‌ "من هه‌قیقه‌تم كرده‌ ئه‌رك بۆ خۆم، بۆ عه‌داله‌ت خه‌باتم كرد به‌لام بوومه‌ قوربانیی ده‌ستی تیرۆر".
به‌روار:  07/04/2026
54   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   51
کۆی سه‌ردان:   31268751