|
ناسیۆنالیستی مەسیحی ئیدارەی ترەمپ : لایەنی مۆڕاڵی نەزمی جیهانی وێران دەکەن

ڕۆژنامەی گاردیان
سیمۆن تیسدال
"لە کاتێکدا تیمەکەی ترەمپ شەڕێکی بێوچان دژی ئێران ئەنجام دەدەن، ناسیۆنالیستە ئینجیلیستەکان خەریکی لەناوبردنی کۆمپاسی مۆراڵ" ڕەوشت" نەزمی جیهانین".
نووسەر باس لەوە دەکات کە بە "ناسیۆنالیزمی مەسیحی ئینجیلی توندڕەو" لە چوارچێوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکادا وەسفی دەکات و بە ئاماژەدان بە پیت هێگسێتی وەزیری بەرگری و ڕۆڵی ئیدارەی ئێستا لە شەڕی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر "لە ژێر پێکردنی کۆمپاسی ئەخلاقی نەزمی جیهانی".
نووسیویەتی: "لە میانی نوێژی مەسیحییەکانی ئەم دواییەدا لە پنتاگۆن- بۆنەیەکی نائاساییە بە پێی دەستووری ئەمریکا کە ڕق و کینە دروست بکات ،لە هەر شتێک کە ئاماژە بە ئایینی دەوڵەتی بکات .
هیگسێت بە ئاماژەدان بە ئێران، داوای 'توندوتیژییەکی زیادەڕۆیی لە دژی ئەو کەسانە دەکات کە شایەنی ڕەحم نین.' عەقیدەی هیگسێس کوشتنە.
ئەو ئێرانییەکان بە 'فاناتیکی ئایینی' وەسف دەکات. ئەو دەزانێ کە خۆی ناسیۆنالیزمێکی مەسیحی ئینجیلیە کە تەنانەت بە پێوەرەکانی ئەمریکاش توندڕەوە- و لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پشتگیری دەکرێت تا ساڵی2020 کاتێک لەناکاو ڕایگەیاندووە کە ئێستا ئەو کەسە نییە.
نووسەر دەڵێت، ئیستغلالکردنی بیروباوەڕی مەسیحییەکان بۆ مەبەستی سیاسی و سەربازی "کردەیەکی کۆن و شەرمەزارکەری ئەمریکایە".
بەڵام لایەنێکی تاریکتر و ترسناکتر لەم بابەتەدا هەیە: بەشەیتانکردنی فەرمی نەتەوەی ئێران و بێ مرۆڤایەتیکردنیان گەوهەری ترس و ڕق و کینەیە بەرامبەر موسڵمانانی شیعە.
بە گوتەی نووسەر نموونەیەک لە یەکەم کردەوەکانی سەرۆکایەتی ترەمپ لە ساڵی 2017 دا دەهێنێتەوە، کاتێک کۆچبەرانی چەند وڵاتێکی زۆرینەی موسڵمان قەدەغە کرد، هەروەها پابەندبوونی بەردەوامی بەم سیاسەتە، وەک لە وتارەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
سیمۆن تیسدال دەشڵێت: بۆ زۆربەی مەسیحییە دڵسۆزەکان، ئیستغلالکردن و شێواندن و بەکارهێنانی چەکی ئایین بۆ پاساوهێنانەوە بۆ مردن و لەناوچوون، بۆ چاندنی ناتەبایی، بۆ شەرعیەتدان بە تاوانە جەنگییەکان و بۆردومانکردنی ئێران بە مەبەستی گەڕانەوەی بۆ سەردەمی بەردین'، زۆر دڵتەنگکەرە".
مەسیحییەکان – کە ڕۆژی یەکشەممە جەژنی جەژنی هەڵسانەوەی مەسیح دەگێڕن ، پێیان وایە عیسا بۆ هەموو مرۆڤایەتی لە خاچ دراوە، بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان، نەک بۆ تۆڵەسەندنەوە، لووتبەرزی و لە خۆبایی بوون یان زاڵبوون.
سەرچاوەکە لەم لینکەدایە
بهروار: 06/04/2026
67 جار خوێندراوهتهوه
|