|
ترەمپ و هێگەسەس وەکو شێت وڕێنە دەکەن

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە ناونیشانی: "هەڕەشە کارەساتبارەکانی ترەمپ نیشانەی بەهێزی نییە، بەڵکو نیشانەی لاوازی ئەخلاقی و ستراتیژییە"، لەلایەن ستافی سەرنووسەری ڕۆژنامەکەوە نووسراوە و دەڵێ:
ماددەی 52ی پرۆتۆکۆلی زیادەی یەکەمی ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ هێرش بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان قەدەغە دەکات و لەسەر بنەمای ئەمەشە کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژەنەڕاڵەکانی ڕوسیا و بەرپرسانی بەرپرسیار لە هێرشەکانی ژێرخانی وزە لە ئۆکرانیا دەرکردووە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هۆشداریدا لەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کە دەترسێنن و ئیرادەیان تێکدەدەن، یەکسانن بە "تاوانی جەنگ".
ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوەی کە تاوانە بۆ ڕووسیا لە ئۆکرانیا ، بۆ شەڕی ئەمریکا لە ئێرانیش هەر تاوانە.
ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی سەرۆک ترامپ بۆ بۆردومانی ئێران بەگەڕاندنەوەی سەردەمی بەردین تاوانی جەنگە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاندووە کە ئەم بنەما یاساییانە شایەنی دووپاتکردنەوەن لە کاتێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری بەرگرییەکەی، پیت هێگسێت، پێدەچێت "وەک شێتەکان خەریکی وڕێنە بن"، وەک ڕۆژنامەکە دەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەسفکردنی شەڕێک لە ئێران لەلایەن هێگسێتەوە بە "جەنگێکی خاچپەرستی سەدەی بیست و یەکەم بۆ شکاندنی دەسەڵاتی بێباوەڕان"، هەروەها هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ "گۆڕینی ناوچەکە بۆ دۆزەخ"، بەکارهێنانی زمانی بێزارکەرە.
ڕۆژنامەکە ئەم زمانەی سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری بەرگرییەکەی بەکارهێنانی بە "زیان بە وێنەی ئەمریکا زانیوە کە خۆی بۆ ئاهەنگگێڕان بۆ یادی 250 ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئامادە دەکات"، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "متمانەبوونی ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا تێکدەدات".
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە کارانە، ئەگەر لە چوارچێوەیەکی سیاسی "عەقڵانیتر"دا ڕوویاندابا، بەس دەبوون بۆ هەڕەشی دەرکردنی ترەمپ و ڕێگە خۆشکردن بۆ لێپێچینەوەی .
سەرۆکی ئەمریکا ئاگاداری چارەنووسێکی لەو شێوەیەیە و خۆی لەگەڵ تیمی ڕاوێژکارانی ئێستای خۆی گەمارۆداوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جیهانی دەرەوەی کۆشکی سپی بێدەسەڵات وەستاوە، هیچ بژاردەیەکی نییە جگە لە چاوەڕوانی و هیوای ئەوەی ئەم شەڕە "نایاساییە" زیاتر پەرە نەسەنێت، لەگەڵ هەموو ئەو دەرئەنجامە نادیارانەی کە ڕەنگە بەدوایدا بێت.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە "کاتژمێرەکانی داهاتوو چارەنووسی ژیانی هەزاران کەس دیاری دەکەن، هەروەها داهاتووی نزیکی ئابووری جیهانی، بەپێی میزاجی سەرۆکێکی ئەمریکی کە بەهۆی خۆ گەورەکردن و پیرۆزکردنیەوە هاتووە لەلایەن کۆمەڵێ ڕاوێژکاری ماستاوچی و هەلپەرست
سەرچاوەکە لەم لینکەدایە
بهروار: 07/04/2026
56 جار خوێندراوهتهوه
|