ترەمپ کەوتۆتە ناو چاڵێک کە خۆی هەڵیکەندووە

ئەندرۆ نیل
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی

ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە خۆڕاگرییەکەی زۆر لە خۆڕاگری سەرۆک ترامپ زیاترە. “لە کاتێکدا ئێران گورزی ئازاربەخشی لێدەکەوێت، ڕژیم بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و دەستگرتنی بە دەسەڵاتدا  جێگیرە و نەلەرزیوە.”

نووسەرەکە تێبینی ئەوەی کردووە کە بە پێچەوانەی ئێرانەوە ،ئیدارەی ترەمپ دەستیکردووە بە ترس و دڵەڕاوکێ بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی سووتەمەنی.

نیل زیادی کرد: ڕژیمی ئێران بۆی دەرکەوتووە کە ترامپ و زۆرێک لە دەوروبەری هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕەکە دەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی دەرئەنجامە سیاسی و ئابوورییەکانی درێژەدان بەو شەڕە.

ئەو نووسەرە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ترەمپ چیتر بژاردەی باشی لەبەردەستدا نییە: سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەتوانێت سەرکەوتن ڕابگەیەنێت و بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بۆ ساڵانی داهاتوو ڕژێمی ئێرانی پەکخستووە.
نووسەری بابەتەکە پێشنیاری کردووە کە ئەمە ئەو بژاردەیە کە ترەمپ پەیڕەوی لێدەکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی باسەکانی ئەم دواییەی "نزیک لە سەرکەوتن".

بەڵام لە لایەکی دیکەوە، ئەو ڕژێمەی کە لە ئێران دەمێنێتەوە، سەرکەوتن ڕادەگەیەنێت، بە گوتەی نووسەرەکە، لە کاتێکدا ترەمپ "پێڕێکی دۆڕاو" بەجێدەهێڵێت، کە سەرەکیترینیان دەوڵەتانی کەنداو هاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکەدا، کە خۆیان بە تەنیا ڕووبەڕووی "دراوسێیەکی توندوتیژ و تۆڵەسەندنەوە لە باکوور دەبیننەوە کە پێشتر مووشەکەکانی لە دژی ئەوان تاقیکردۆتەوە".

نیل پێی وایە، لەم هەلومەرجەدا، ئەستەمە بۆ دەوڵەتانی کەنداو ناوبانگیان وەک جاران وەربگرنەوە  کە "پەناگەیەکی هێمن و ئارام "ن ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە داوای لە ترەمپ کردوە بەردەوام بێت لە شەڕەکە تا ئەو کاتەی ڕژێمی ئێران دەڕوخێت.

 

سەرچاوەکە لەم لینکەدایە

به‌روار:  25/03/2026
41   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   58
کۆی سه‌ردان:   31210900