حوسێن یەزدانپەنا وبۆردمانەکەی سپلیک !!

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێران ( حوسین یەزدان پەنا) سەرۆکی پارتی ئازادی،کاتێ بۆی دەردەکەوێ کە  پارتی نایەوێت جوڵە بکات  دژی ئێران و تا دێت خەلکیش هاو سۆز دەبن لەگەڵ ئێران.

لەڕێگای جاسوسێکی لەناو سوپاوە ، زانیاری بە ئێرانیەکان داوە لەسەر ئەو شوێنە ، کە ئەمریکیەکان لەو شوێنە کۆبونەتەوە، لەم کاتەشدا  فەرماندەی ئەو شوێنە بەبێ گەڕانەوە بۆ لێپسراوانی سوپا لە تاران، لەسنووری 
ورمێوە گروپێکی سوپا موشەکیان ئاراستەی  ئەو شوێنە کردووە و ئەو کارەساتە ڕویداوە.

ئێرانیەکان دوێنێ  ئەوەیان بە پارتی  ڕاگەیاندوە،
هەربۆیە ئەمڕۆ نیچرڤان بارزانی لە پرسەی ئەو قوربانیانە، ووتی ئێران پۆزیشی هێناوەتەوەو کە هەڵەیەک ڕوویداوەو ئێستا ئێران لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکات!!
ئایا پارتی کاردانەوەی چی دەبێ لەبەرامبەر ( حوسین یەزدان پەنا)ئەگەر ئەم زانیاریانە پشت ڕاست بکرێتەوە؟؟
هاوڕێیان کاتێ ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانیم بیست، بۆ بەدواداچوون، وەک رۆژنامەنووسم، سەرچاوەیەکی ئێرانی بەم شێوەیە زانیاری پێدام، کاری منیش وەک رۆژنامەنووس گەیاندنی ئەو زانیاریانەیە، ئەمە چیرۆکی ئێرانیەکانە!!

دڵشاد مەجید
یۆتۆبۆری
به‌روار:  25/03/2026
32   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   60
کۆی سه‌ردان:   31210903