|
ئاودەستی ژنان و گەنجێتی ئێمە!!
ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە.
سەرەتای ساڵانی دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردوو، کۆمەڵێک مێردمنداڵی گەڕەکی هەژارنشینەکان بووین. هەر هەموو لەبارەی لەشی نێرینەوە، کەموکورت شارەزاییمان هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی نە لە قوتابخانە و نە لە خێزانەوە، کەس هیچ زانیارییەکی پێ نەدابووین، تەنها بۆ میزکردن و جنێو بە کارمان دەهێنا.
لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە سرووشتی خۆی حەز بە زانینی نهێنی دەکا، لەشی مێینەی ڕەگەزی بەرانبەرمان لێ ببووە کێشەیەکی گەورە.
هاوڕێیەکمان هەبوو، چەند ساڵێ لە ئێمە گەورەتر بوو. ئەو، زۆرجار باسی لەشی مێینەی بۆ دەکردین، لەبەر ئەوەی هیچ شارەزاییمان نەبوو، هەرچی دەوت، وەک لێدوانی سیاسییەکان باوەڕمان پێی دەکرد.
یەکێک لەوانەی مەراقی بوو سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەم هاوڕێیەمان، کە لەبارەی ژنەوە هەیەتی، بزانێ، من بووم.
ئەویش، خوا هەڵناگرێ ئەتوت نهێنی ئەفسانەی شاماری لایە، بە هیچ شێوەیەک قایل نەدەبوو بیدرکێنێت.
بۆخۆم هێندە فەنتازیام بۆ وەگەڕ خستبوو، ئەگەر بێتو تێکەڵی هەندێ ڕووداوم کردبا و شارەزای هونەری چیرۆکنووسین بام، ڕەنگە بچووکترین و بەناوبانگترین چیرۆکنووسم لێ دەرچووبا.
ڕۆژێکیان هاوڕێکەم لەوانی دی دابڕی، هەرچی فرتوفێڵی خەڵەتاندم دەزانی، بە کارم هێنا، دڵی نەرم بوو و نهێنییەکەی درکان.
شاری سلێمانی، بەر لە دروستکردنی، تاکە شارە لە ئێراقدا ئاوەڕۆی بۆ کراوە. دەڵێن بابانییەکان، ئەم بیرۆکەیەیان لە شاری بەرلین وەرگرتووە.
ئەم هاوڕێیەمان، چەندین ڕۆژ، هەرکات چاوی خەڵکی لەسەر نەبا، بە جزمەوە لە گەڕەکی جوولەکانەوە خۆی بەناو زێرابی شاردا دەکرد و بە لایتەوە هەتا ماندوو دەبوو ، بەژێر شاردا دەگەڕا، تا ئەو کاتەی ئیتر تەواو ، لە زێرابەوە ڕێی مزگەوتی گەورەی شاری دۆزیبوەوە.
ئەوجا هەر کات ئارەزووی جووڵابا بۆ ژن بێمنەت جووتە جزمەی لە پێ هەڵدەکێشا و بە ئاوەڕۆی شاردا بەرەو مزگەوتی گەورە هەڵدەکشا و لەوێ، لەناو زێرابەکەوە، تێر سەیری هەموو ئەو کچ و ژنانەی دەکرد کە لە" دوو ئاودەستەکەی مزگەوتی گەورە" تەوالێتیان دەکرد.
چونکە ئەوکات جگە لە مزگەوتی گەورە، لە هیچ جێیەکی تر تەوالێتی ژنان نەبوو، کە ڕاستەوخۆ لەسەر زێرابی گەورەی شار دروست کرابێ ..
دلێر سەلیم
ئەدمینی مالمۆکورد
دانیمارک
بهروار: 25/03/2026
95 جار خوێندراوهتهوه
|