|
ئه‌و خاتوونه‌ی ئیلهام به‌خشی شیعری نه‌ورۆزی پیره‌مێردی نه‌مر بوو
ناهیده سۆفى، ساڵى 1948 یه‌كه‌م ئافره‌ت بووه له باشووری كوردستاندا كه به جلى مۆده به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كانى به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى كردووه، هاوكات یه‌كه‌مین ژنه زیندانیكراوى سیاسیش بووه له باشوورى كوردستان دا. کاک ئامانج ئەڵێ:
ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانه‌كه‌ى به‌رده‌ركى سه‌راى كرد، جگه له پیره‌مێردى شاعیر، كه‌سێكى دیكه‌ش پێى سه‌رسام بوو! ئه‌ویش (سه‌عید گه‌وهه‌ر)ى هاوژینیه‌تى كه ئه‌و ڕۆژه وه‌ك زۆر خه‌ڵكى دیكه، دیمه‌نى ئازایه‌تى ناهیده سۆفى به چاوه‌كانى خۆى ده‌بینێت، بۆیه ساڵه‌ك دواتر واتا 1949 كاته‌ك ناهیده له زیندانى فه‌زیلییه‌ى به‌غدا ئازاد ده‌كرێت، په‌یوه‌ندى هاوسۆزى و خۆشه‌ویستى له نێوان سه‌عید گه‌وهه‌ر و ناهیده سۆفى دروست ده‌بێت و دووساڵ دواى ئه‌وه و له 1951 ژیانى هاوسه‌رى پێك ده‌هێنن.
له گفتوگۆیه‌كى نێوان خاڵ (پیره‌مێردى شاعیر) و خوارزا (جەمیل سائیب)دا، خاڵ بە خوشكەزاكه‌ی ده‌ڵێ: "جەمیل ئەمڕۆ ئەو كچ و لاوانەت لە خۆپیشاندانەكە دا بینى؟". جەمیل سائیب، خاوه‌نى یه‌كه‌مین چیرۆكى كوردى (له خه‌وما) له باشوورى كوردستان دا، كه ده‌كاته خوشكه‌زاى پیره‌مێرد، دەڵێ: "بەڵێ خاڵە بینیم". پیره‌مێرد دەڵێ: "دە گوێبگرە! ئەم هەڵبەستەم پێشكەش بەوان كردووە". هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بۆ ئێواره‌كه‌ى، پیره‌مێرد له قه‌له‌نده‌رخانه‌كه‌ى هۆنراوه‌ى نه‌ورۆز ده‌نووسێت، هه‌ر وه‌ك له دیوانه‌كه‌ی دا ئاماژه‌ى پێكردووه:
نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكى كۆنى كورده به‌خۆشى و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵى هیواى ئێمه پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنى لاوه‌كان بوو گوڵى ئاڵى نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو كه له ئاسۆى بڵندى كورد
مژده‌ى به‌یانى بۆ گه‌لى دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكى وه‌هاى خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به‌عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌و پیرى مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له‌به‌نده‌نى به‌رزى وڵاته‌وه
خوێنى شه‌هیده ڕه‌نگى شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێستا ڕووى نه‌داوه له ته‌ریخى میلله‌تا
قه‌ڵغانى گولله سنگى كچان بێ له‌هه‌ڵمه‌تا
پێى ناوێ بۆ شه‌هیدى وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵى میلله‌تا ئه‌ژین (هاوار، (1970)، 119- 120).
پیره‌مێردى شاعیر ئەم شیعرەی بۆ (ناهیدە محه‌مه‌د محێدین) ناسراو بە (ناهیدەی سۆفی) وتووه. ناهیدە سۆفی كە لەو سەردەمەدا خاتوونێكی گەنجی تەمەن ١٦ساڵ بوو، ئه‌و ڕۆژه ڕابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانەكەی ساڵی ١٩٤٨ به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى كرد، به‌ڵام ئایا ئەم خۆپیشاندانە بۆ چ مه‌به‌ست و ئامانجێك كرا؟
خەڵكی سلێمانی ئه‌و ڕۆژه، تایبه‌ت توێژى گه‌نجان، دژی ڕێككەوتنامەی (پۆرتسمۆس) وەستانەوە كە (ساڵح جەبر) سەرۆك وەزیرانی عێراق و حكومەتی بەریتانی پێكه‌وه واژۆیان كردبوو، كە لە مێژوو دا بە ڕاپەڕین یاخود خرۆشانە جەماوەرییەکەی (وثبه كانون) ناسراوە. پیرەمێردی شاعیر لەو ڕۆژە دا لە سەرای سلێمانی دەبێت، ڕووداوەكان و لولەی تفەنگی حكومەتی پاشایەتی بۆ سه‌ر سینگى خۆپیشانده‌ران بە چاوی خۆی دەبینێت كە چۆن (ناهیدە سۆفی) سیمبولی ئەو ڕۆژەی خۆپیشاندانەكە و ژنانى شار دەبێت./تێبینی لە سلێمانی باخچەیەک بە ناوی ئەم شێرە ژنەوە کراوە
بەرزان سەعید گەوهەر ناردوویەتی
به‌روار: 23/03/2026
45 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|