|
سەردەمی پڕووپووچیی و سیاسییە بەڵتەجییەکان!
١ بۆچوونی باو لە مێدیای مۆردۆخیی و غەربییدا ئەوەیە کە ئەم شەڕە هەر لە دژی ئێران نییە، بەڵکو دژی هەژموون و هەڵکشانی ئابووریی و باسکی سەربازیی چین و قرتاندنی نینۆنەکانی پوتینی روسیایە و گەڕانەوەی هەژموونی روو لەخواری ئەمێریکایە!
٢ ئەو خاڵەی سەرەوە راستیی تێدایە بەڵام کێ ثیۆرایزی کردووە؟ بێگومان لۆبیی ئەیپاکی زایۆنییەکان کردوویانە، بۆ ئەوەی ئەو ئیستیفزازەی بە ترەمپی ئەکەن، شەرعییەتی پێ بدەن و ترەمپ وەکو سەرۆکێکی بەهێز نیشان بدەن کە بەرژەوەندیی ئەمێریکا ئەخاتە سەروو هەموو شتێکەوە.
٣ حەقیقەت بە زمانی شەعبیی ئەوەیە کە بەهۆی مەلەفەکانی ئێپستینەوە کە دەیان ساڵە لۆبییە زایۆنییەکان کاری لەسەر ئەکەن، تووڵ و مووڵی ( ئەدەوات- Tools) خاڵە ترەمپ و فەضیحە ئەخلاقیی و سیاسیی و ئابوورییەکانی کەوتووەتە دەست دەسگای موخابەراتیی دەرەوەی ئەمێریکا و ئێستا بۆ ئەوەی بە تەواویی بە دۆکیومێنتی قاطعەوە بڵاوی نەکەنەوە، ئەبووایە ئەم شەڕە کە بەدڵ و ویست و ئیرادەی ئەو نییە، دژی ئێران بکات کە ئەجێندای نزیکەی چل ساڵی سیاسییەکی وەکو نەتە-نیاهۆی زارۆککوژە.
4 لەناو کوردیشدا، بەشێکی بەرچاو لەوانەی خۆیان بە نوخبە و رۆشنبیر و مێدیاکاری ئەهلیی ئەزانن کە زۆربەیان مەصدەری بژێوییان لای ئەو رێکخراوانەوەیە کە بەناو ناحکومیین ( بەڵام لە ژێرەوە زۆربەیان زایۆنیین)، کەمپەین بۆ ئەم شەڕە دڕندانەیەی نەتەن-یاهۆ و ترەمپ ئەکەن. ئەمانە لە ژێر تیجاڕەتی نەتەوەیی و دڵسۆزیی بۆ گەلی کورد ئەم مورتەزیقەییە ئەکەن، بەڵام خۆشبەختانە ریسواتریینی کۆمەڵگەی کوردیی دەرئەچن، چونکە لەباری سیاسییەوە هیچ ئەخلاقێکی مرۆییان نییە و بۆ پارە خۆیان دەفع ئەکەن.
٥- وەزیری بەرگریی ( شەڕ) ئەمێریکا بە پێی راپرسییەکانی سی ئێن ئێن، خراپتریین وەزیرە و سالب حەڤدەیە، دەی ئەم پیاوە راسیست و زایۆنییە ئینجیلییە وەزیری بەهێزتریین سوپای دونیایە، سەرۆکەکەیشی بەهۆی مەلەفە شەخصییەکانییەوە ئەمێریکا و هەموو دونیای خستووەتە ناو ئەم شەڕەوە و نەتەن-یاهۆش، سوپای ئەمێریکا و ئیدارەی ئەمێریکای بە قۆنتەرات گرتووە...
مەگەر لەگەڵ ئالان دۆنۆدا بڵێین سەردەمی پڕوپووچییە، سەردەمی ترەمپ و نەتەن-یاهۆ، سەردەمی بەڵتەجیی و پڕوپووچەکانە، ناهەقمانە! ئاخر سەردەمێکە بەهۆی مەلەفی شەخصیی ترەمپ و ئەجێندای وەحشێکی زایۆ-نییەوە، هەشت میلیارد مرۆڤ باجی ئەم شەڕە ئەدەن؟! بە زۆربەی جووەکانی دونیاشەوە باجی ئەم لاسارییانەی یەک شەخصی سیاسیی ئەدەن!!!
کامیار سابیر
سیدنی
بهروار: 23/03/2026
11 جار خوێندراوهتهوه
|