|
بێ ژنی !!
کابرایەک بێژنی هاری کردبوو، بە هەر جۆر بوو بێوەژنێکیان بۆ ساز کرد و تۆزێ تەمێی بێوەژنەکەیان کرد.
بەخوا بێوەژن بێ ئینسافانە تێی بەر بوو. کوڕە وای لێ هات لووتت بگرتایە گیانی دەر ئەچوو، هەستا ناچار ماڵەکەی بەجێ هێشت و ماڵە پوورێکی هەبوو چوو بۆ ئەوێ.
لە ڕێگادا تووشی کەرێک بوو، کەرە گەلێ لەم لاتتر بوو؛ چووە بن دەستیەوە و پێی وت: «ئەوە بۆ کوێ ئەچی؟
تۆیش ئەچی بۆ ماڵی پورت؟»
ڕشتەی مرواری
بهروار: 14/03/2026
50 جار خوێندراوهتهوه
|