|
هەڕەشەی ئێران 🇮🇷
پۆلیسی سوید هۆشداری دەدات لە هەڕەشەکانی ئێران و ئەگەری هێرشەکان.
پۆلیسی سوید بوونی هەڕەشەی ئەگەری بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و جوولەکەکان لە سوید لە پاشخانی گرژییەکانی پەیوەست بە شەڕ لەگەڵ ئێران پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەن و ڕێوشوێنی بەرزکردنەوەی ئاسایش
دەگرنەبەر.
سەرۆکی شانەی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی نیشتمانی (NOA)، نیکلاس ئەندەرسۆن، بە ئاژانسی هەواڵی سویدی تی تیی ڕاگەیاند، ئاماژەیەکی ڕوون بۆ هەڕەشەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی ئێران هەیە.
ناوبراو ووتی ڕوونە کە لە سوید هەڕەشە لە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و جوولەکەکان هەیە، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی باشتر لە دۆخەکە تێبگەین و ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ زیادکردنی ئاسایش.”
لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەکان لە دژی ناڕازییانی ئێران
ئەندەرسۆن ڕوونیشی کردەوە کە پۆلیس بەهەمان شێوە بەدواداچوون بۆ دۆسیە جیاجیاکان دەکات کە پەیوەندییان بە هەڕەشەکردن لە ناڕازییە ئێرانییەکانەوە هەیە کە لە سوید نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک لەو کەیسانە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و جوولەکە و ئیسرائیلیش لە ناوخۆی وڵاتەکەدا دەگرێتەوە، داوای لە هەر کەسێک کرد کە هەست بە هەڕەشە دەکات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بریتی بن لە زیادکردنی پاراستن لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکان یان دامەزراوەکانی پەیوەست بە کۆمەڵگەی جولەکەکان.
ئەگەری پەیوەندی بە تۆڕە تاوانکارییەکان
ئەم هۆشدارییە دوای تەقینەوەیەک هات کە لە سەرەتای مانگی ئازاردا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕوویدا، کە پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هێرشەکە لە لایەن قەوارەیەکی حکومییەوە دەکات.
ئەندەرسۆن وتی ئەم جۆرە ڕووداوانە ئەوە نیشان دەدەن کە دەکرێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکرێتە ئامانج لە هێرشەکاندا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن تەلەفزیۆنی سوید (SVT)ەوە بڵاوکراونەتەوە، دەسەڵاتدارانی سوید ئاگادارکراونەتەوە کە ڕەنگە هێرشەکە پەیوەندی بە تۆڕی تاوانکاری فۆکسروتەوە هەبێت.
چاودێریکردنی ئەرکە تۆڕە كۆمەلاتیەكان بۆ توندوتیژی
ئەندەرسۆن ڕوونیکردەوە کە پۆلیس کاردەکات بۆ چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە هێرشە ئەگەرییەکان کە ڕەنگە لەلایەن تۆڕە تاوانکارییەکانەوە هەماهەنگ بکرێن، لەوانەش چاودێریکردنی ئەوەی پێی دەوترێت "توندوتیژی وەک خزمەتگوزارییەک"، کە ئەرکەکانی ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی لە گروپەکانی چاتی ئۆنلایندا بڵاودەکرێنەوە.
لە کۆتاییدا داوای لە ئەو کەسانە کرد کە نیگەرانن یان هەڕەشەیان لێدەکرێت پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، جەختی لەوە کردەوە کە تێگەیشتن لە ئەزموونی ئەو کەسانەی کە ڕەنگە ببنە ئامانج بەشێکی چارەنووسسازە لە کاری ئەمنیدا.
هەواڵەکە لە کوردانی سوید وەرگیراوە
بهروار: 14/03/2026
41 جار خوێندراوهتهوه
|