|
شێخ ئەنوەر و ئیمامەکەی قاهیرە🇪🇬
پاییزی 1991
کۆتایی 1991 دوو پەساپۆرتی یوئێن بۆ " خۆم و بەهار" له سویدوە هاتەوە کە بچین بۆ هەندەران، پاسپۆرتەکان لە واشنتۆن دی سی دروستکراوبوون.
منیش کتێبی کتێبخانەکەم بە هەرزان فرۆشت بە " شێخ ئەنوەری" مەکتەبەی شانۆ و ژمارەیەک گۆڤاری " کاروان" یشم بە خۆڕایی دایە.
شێخ ئەنوەری ڕەحمەتی ووتی: دوو نوکتەی خۆشت بۆ دەگێڕمەوە، کە ئەمە یەکێکیانە:
ساڵی 67 موفتی میسر دەچیتە ناو سوپاوەو قسەیان بۆ دەکات بۆ ئامادەکردنیان بۆ شەڕی ئیسرائیل.
موفتی دەڵێ : ئەوانە جولەکە و غەیرە دینن و کووشتنیان غەزایە و ڕەحمیان پێمەکەن.
ئەفسەرێکی میسریش هەڵدەستێ و دەڵێ جەنابی موفتی مادام ئەوانە کافرن گەرچووینە قودسەوە بۆ فتواشمان بۆ نادەیت ژنەکانیان حەڵال بێت بۆمان.
موفتیش دەڵێ:
ئەوەی بەمن ووترابوو بیڵێم بە ئێوەم ووت، بەڵام گەر چوونە ناو قودس واز لە ژنەکانی ئەوان بێنن ، هەمووتان وەرن من" هین" بکەن.
تێبینی " " هین وانێکە"
من بە سروشت دۆست و لایەنگری بێ هێز و دۆڕاوم، کەچی ئەوەندەی ئێمەی کورد شێعر و پەخشانمان بۆ قودس و زەیتونەکانی یافا و حەیفا و دێریاسین نووسی ، ئەوان نەبوونە دۆستی کورد.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 10/03/2026
41 جار خوێندراوهتهوه
|