ترەمپ و تیۆری پیاوە شێتەکە

لەدوای ھەڵبژاردنەوەی دووەمینجاری ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، ترەمپیزم وەک گوتارێکی ناسیۆنالیستیی توندڕەو، بووە ئاڕاستەکەری سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە.ترەمپیزم تەنھا وەرچەرخانێکی دراماتیکی و قووڵی لە پەیوەندییە دیبلۆماتییە نێوەدەوڵەتییەکاندا دروستنەکرد، بەڵکو کۆی ئەو ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەشی ھەژاند کە دوای جەنگی جیھانی دووەم بنایتنرابوو.یەکێک لە گۆڕانە بنەڕەتییەکان کە ترەمپیزم لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بەرھەمیھێنا، بریتییە لە داڕمانی خێرای ئەو پرنسیپ، بەھا و رێکخستنە جیھانییە لەرزۆکەی کە لە دوای جەنگی سارد ھاتبووەکایەوە.


ترەمپیزم چییە و ئەو ستراتیژانە چین کە ئاراستەی سیاسەتە دەرەکییەکانی دەکات؟ لە کایەی ئەکادیمییدا ستراتیژی دیبلۆماسیی ترەمپ پێیدەگوترێت”Madman-Theory"، واتە تیۆری پیاوە شێتەکە.سەرۆک لای نەیارەکانی وەک کەسێکی سەرکێش خۆی نمایش دەکات کە بڕیاری شێتانە دەدات: کەس نازانێت چۆن بیردەکاتەوە یان پێشبینیی ئەوە بکات چ بڕیارێک دەدات و تا دواچرکەش کەس نازانێت چ ھەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو دەنێت.ئامانجی ئەم ستراتیژەش بە پلەی یەکەم بریتییە لە ترساندنی ڕکابەرەکانی و ناچارکردنیان بەوەی بە مەرجەکانی ڕازیبن و سازشبکەن

بێگومان پێش ترەمپ لەساڵی ١٩٦٩دا ڕیچارد نیکسن، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەی خستەگەڕ بۆئەوەی سەرکردەکانی ڤێتنامی باکوور و سۆڤیەت ملکەچی مەرجەکانی ئەمریکا بکات بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگنیکسن لەشکری ئەمریکیی خستە ئامادەباشییەوە و فرۆکەیB-52ی بە چەکی ئەتۆمییەوە ناردە ناوچەکە، بۆئەوەی بە سۆڤیەت بڵێت کە سەرۆکە شێتەکەی ئەمریکا جڵەوی لەدەستداوە و ئەمجارە زۆر بەڕاستێتی و ھەڕەشەکانی پیادەدەکات.سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیەی ئەمریکا، سۆڤیەت ئەم ھەنگاوەی نیکسنی وەک ھەڵخەڵەتاندێکی ستراتیژیی ھەڵسەنگاند، بۆیە نە ھانۆی و نە مۆسکۆ ھەڕەشە شێتانەکانی نیکسنیان بە ھەند وەرنەگرت و شکستێکی گەورەی ھێنا.

ترەمپ دووەمین سەرۆکی ئەمریکایە کە تیۆری پیاوە شێتەکە جێبەجێدەکاتلە کاتێکدا نیکسن ئەم ستراتیژەی بە نھێنیی پیادەکرد و لە ڕای گشتیی ئەمریکای شاردبووەوە، بەپێچەوانەوە ترەمپ زۆر بە ئاشکرا پروپاگەندە بۆ ستراتیژەکانی پیاوە شێتەکە دەکات.بۆ نموونە لە کاتی دانوستان لەگەڵ کۆریای باشوور بۆ ڕێککەوتننامەی KORUS نێوەندگرە ئەمریکییەکەی ڕاسپاردبوو کە بە کۆرییەکان بڵێت، ”ئەم پیاوە ھێندە سەرشێتە کە ئەگەری ئەوە ھەیە لەدواچرکەساتدا لە ڕێکەوتننامەکە بکشێتەوە".

سیاسەتی ترەمپ بەرامبەر بە کۆریای باکووریش گەیشتە کەناری ململانێیەکی گەورە لەگەڵ پیاوە شێتەکەی ئەو وڵاتە، کیم جۆنگ ئوونکۆریا لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی پاشگەزنەبووە و ترەمپیش جگە لە پاشگەزبوونەوەی لە سیاسەتی ”ئاگر و توڕەیی"، ھیچی تری بەدەستنەھێنائەمەش بووە ھۆکاری شڵەژانێک لە پەیوەندیی متمانەی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشووپەیوەندیەکمانر بە ئەمریکا.

 

به‌روار:  05/03/2026
6   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   32
کۆی سه‌ردان:   31156214