|
ڕووخانی کۆماری ئیسلامی
ڕووخانی ڕژێمی عەلەوی لە سوریا ، و بە سەرۆککردنی "جۆلانی داعش" و پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان ، ئەزمونێکی تاڵ و سەختی بە کورد داوە.
بە ڕوخانی ڕژێمی شیعە مەزهەبی ئێران ، وڵاتە سونەکانی " عەرەب و تورکیا" بێ ڕەقیب دەمێننەوە و، ناوچەکە هاوسەنگی لە دەست دەدات.
کورد ئەوەندەی مارانگازی " ئەنفال و کیمیاوی و بە تورکردن و تەعریب کردنی" سونەیە ، ئەوەندە تاڵاوی بە دەست " شیعە" ەوە نەچەشتووە.
گەر کۆماری خامەنەئی بڕووخێت گرەنتی چیە " داعشێک یان سەرۆکێکی وەکو جۆلانی" دژە کوردت بۆ ناکەن بە سەرۆکی ئێران؟!
دەنا ڕۆژهەڵاتی کوردستان " کۆمارەکەی قازی موحەمەد" پارچەیەکی زیندووی دڵی هەموو کوردێکە و خەمی ئێمە داهاتووی ڕۆژهەڵاتە لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک.
دیموکراسی و سێکۆلار بوونی تاران بە تورێک گەر مافەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تیا مسۆگەر نەبێت.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 01/03/2026
193 جار خوێندراوهتهوه
|