|
خۆزگە ئەمزانی
خۆزگە ئه‌مزانی کێ ئه‌چێته ژێر داره مه‌یته‌که‌مه‌وه.
بۆ ئەوەی به‌ر له‌مردنم که‌مێک بیکه‌مه کۆڵم
خۆزگە ئه‌مزانی کێ له پرسه‌ما ڕائه‌وه‌ستێ و
کێ بۆ مردنم به کوڵ ئه‌گری
بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر شه‌ماڵی چاکه‌یدا دانیشم و
گوڵی پاداشتی بۆ به‌رم
خۆزگە ئه‌مزانی بۆمردنم کێ کراسی ڕه‌ش ئه‌پۆشێ
بۆ ئه‌وه‌ی که بینیم گوڵ پۆشی بکه‌م
کراسی ما‌چی له‌به‌ر بکه‌م
ملوانکەی مێخەکی لەمل بکەم
خۆزگە ئه‌مزانی کێ خه‌مبار ئه‌بێت
لە ساڵ کۆچی یادی مندا
بۆ ئه‌وه‌ی پێش مردنم که‌مێک خه‌می لێ وه‌ربگرم
خۆزگە ئه‌مزانی که مردم لاشه‌ی بێ هه‌ست و بێ ئاگام
لە کام گۆڕستان ئه‌نێژن
بۆئه‌وه‌ی پێش هه‌موو که‌س من خۆم بچم
بە دیارهاتنی ته‌رمی خۆمه‌وه
چاوەه‌ڕوانبم
ڕێباز عوسمان عەزیز
ستۆکهۆڵم
به‌روار: 24/02/2026
30 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|