|
بەیاننامەکەی ئەمشەوی وەزارەتی ناوخۆ بۆنی مەترسی لێدێ!
راگەیاندنی بەرەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەک بە ئاشکرا داوای رووخانی رژێمی ئێران دەکەن هیچ باش نییە.
بەیاننامەکە بە پەلەکەی ئەمشەوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژی بەکارهێنانی خاکی هەرێم بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی ناوچەکە حەقیقەتی هەستیاری دۆخەکە دەسەلمێنێ!
*تەهران و بەغداد هاتوونەیە سەر خەت!
ئاگادارم ئێرانیەکان لە سەر ئاستی کونسوڵگەری بە تووندی هاتووتە سەر خەت، شیعەکانیش (قاسم ئەعرەجی)ـیان راسپاردووە قسە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بکات بەو پێیەی مەلەفی ئەمنی ئێران لای ئەوە!
ئەم ئێوارەش عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دکتۆر فوئاد حوسێن کردووە!
*حیزبەکانی رۆژهەڵات کات و شوێنی خراپیان هەڵبژارد!
دۆناڵد ترەمپ بەئاشکرا پێی سەیرە بۆچی ئێرانییەکان تەسلیم نابن بە کورتیەکەی پێیان سەرسامە، رۆژنامەی نیۆیۆڕک تایمز دەڵێ: بە درێژای سنووری عێراق، ئێران مووشەکی بالیستی بۆ ئیسـ،ـرائیل و هەر وڵاتیک حازرکردووە کە تێدا هێرش بکرێتە سەری!
کەواتە برایانی حیزبەکانی رۆژهەڵات: ئێوە کات و شوێنتان نەبینیوە هەرێمی کوردستان نەبێ لەم کاتەش!؟
بۆ لە ئەوروپا و ئەمریکا نەتانکرد؟! بۆ ساڵێک پێش ئێستا نەتانکرد!؟
هەرێمی کوردستان وەزعی خۆی زۆر باشە، تا هەڕەشەو کێشەی ئەمنی بۆ دروست بێت؟ لەگەڵ کێش لەگەڵ ئێران!.
*کوردی باشوور لەگەڵ رووخانی ئێران نییە!
بە راشکاوانە دەڵێن بیرکردنەوەو بەرژەوەندی کوردی عێراق جیاوازە، دوای رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان زۆرینەی کوردی عێراق لەگەڵ مانەوەی ئێرانن!
برۆن راپرسی بکەن و رای خەڵک وەربگرن بزانن کوردی عێراق یان کوردی باشوور هەر ناوێکی لێدەنێی هەڵوێستی چییە؟ من رۆژانە خەڵکی دەبینم کە بەعەقیدە سوونەی تووندن و دژی ئێرانی فارسین بەڵام لە کۆمێنت دوعا بۆ ئێران دەکەن دەڵێن، دوای رووداوەکانی سووریا لە قازانجی هەرێمی کوردستان نییە دۆخی ئێران تێکبچێت.
*کەس لە سەر هەرێمی کوردستان بە وەڵام نایە!
عێراق و هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران هەیە بۆیە هەر جموجۆڵێک لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی تووندی ئێرانی لێدەکەوێتەوە، بروا بکەن کەس لە سەر کورد بە وەڵام نایە، هێرشەکەی کۆیە، ماڵی شێخ باز و ماڵی پێشڕەو دزەیی شاهێدن.
هەولێرو سلێمانی حەسەکە و کۆبانێ نییە، دۆخەکەی زۆە جیاوازە مووشەکی بالیستی بازاڕی نەوت و وەبەرهێنان هەموو شت تێکدەدات، بۆیە پاساو دان بە ئێران بۆ هەرێمی کوردستان مەترسیدارە.
*بێ دەنگ دابنیشە کەی رووخا برۆ ئەودیو!
بەدیلەکانی ئێران لە پێش هەمووشیانەوە (کوڕی شا) بە ئاشکرا پێت دەڵێن وەکو ئێرانی تۆمان قبوڵە، بەڵام باسی مافی خودموختاری و تایبەمەندی و سیستەمی لامەرکەزی لە ئێران مەکەن، هەمان قسەی ئێستای ئەحمەد شەڕع دەکەن!
ئێ دابنیشە بەبێ دەنگی هەر کاتێک رژێم رووخا بڕۆ ناوچەکانی خۆت کۆنتڕۆڵ بکە، ئەگەرنا ئەمریکا نە بەقسەی تۆ ئێران دەروخێنێ نە دانوستاندن دەکات، ئەو هەرێمە پڕ لە کێشەش لە ئێمە مەخە بەردەم مەترسی شەڕێ وێرانکەر!
من باسی خەون و خەیاڵ ناکەم باسی واقیع دەکەم باسی بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم باکم بە قسەی چەند گەنجێکی حەماسی یان براو خوشکێکی رۆژهەڵات نییە، ئەزموونم لە دۆخی چەند هەفتەی رابردوو رۆژئاوا وەرگرتووە!
چاوپێکەوتنەکەی مەسروور بارزانی لە ئیمارات بە زمانی ئینگلیزی هاوسەنگ بوو کە گوتی: ئێمە بەشێک نین لەو شەڕە پەیوەندیمان لەگەڵ هەردوو لا بەهێزە.
یەکێتی و پارتیش درک بە هەستیاری ئەو شەڕە دەکەن ئەگەر هاتوو ئێران هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی رۆژهەڵات بکاتە ئامانج
مەحمود یاسین کوردی
لەندەن
بهروار: 23/02/2026
31 جار خوێندراوهتهوه
|