|
دیداری میونشن و باوەش کردن بەکوردا!!
لیدوانی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بۆنی ڕاستی لێ دێت سەبارەت بە ئێمە ، دەکرێت وای هەژمار بکەین قسەی ئەقڵ و دڵی کۆی یەکیتی ئەورووپا بێت.
ئەورووپا لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە کە جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەراستی لە چەیخانەو باڕەکاندا زەرب و دابەش دەکرد ،
لەبەهاری عەرەبیدا هەژموونی بەرەو لاوازی رۆیشت .
زۆرترین جئ هەژموونی خۆی کە دەستدا.
تایبەت لە باکووری ئەفریقیا و ناوچە نەوتاویەکانی وەک لیبیا ئەمێریکا جئ ی گرتنەوە.
تا گەیشتە ئەوەی خۆی لەبەردەم دابەش کردن و بئ هێزدا دۆزیەوە.
لە جەنگی ئوکراینەدا
کەوتە تەڵەی هاوبەشی مەزنی رووسیاو ئەمێرێکاوە.
نهابۆ ئەورووپا وە هۆش هاتۆتەوە.
دەیەوێت یەکێتی خۆی بپارێزێت، کە ئەمێرێکا نەخشەی هەڵوەشانەوەی کێشاوە.
سەرەتا بە چوونە دەروەی بەریتانیا لە چەند ساڵی ڕابردوو دەستی پئ کرد.
دوای ئەوە بۆچوونە جئ ی خۆی گرت کە جەنگی ئوکراینا بە رێکەوتنی ئەمریکاو رووسیا بووە.
بۆ لێدان لە ئابووری ئەورووپا پاشەکە پێکردن .
زاڵکردنی رووسەکان لە بەردەرگای ئەورووپا ، وەک پشێلە راوکردنی مشکەکان (ئەورووپیەکان)
گرانی کردنی سووتەمەنی خۆراک بە خێرایی قەیرانی ئابووری ئەورووپای داپۆشی.
ئەورووپا بەشێکی داهاتی خستەوە خزمەت وەزارەتەکانی بەرگری و
کرینی کەرەستەو تەکنەلۆجیای جەنگ.
بە سیاسەتە دەرکیەکانی خۆی دا چۆوە.
تایبەت سەبارەت بە ئێمەی کورد ئەورووپا شەرمەزارە.
لە پەیمانی (سایکس -پێکۆوە) کە ئێمەیان دابەش کردووە،تا دانی چەکی کیمیایی
بە سەدام دیکتاتۆر جینوۆساید کردنمان.،
هەروەها پشتیوانی هەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرە دژی کورد.
دیدداری میونشی دوو رۆژی ڕابردوو، گۆڕابی بنەرەتی بوو لەتێگەیشتن و وەرچەرخانی سیاسەتی ئەورووپیەکان دەرەکی ناوەکی .
گەرانەوە بۆپشت بەست بە هێزو سیاسەتی خۆیان لە دەروەی ئەمێرێکا کۆتایی هێنان بە پرۆژەی (مارشاڵ) .
لە هەنگاوی تری ئەمێرێکا دژ بە ئەورووپیەکان
بو هێنانەوەی گەورە تیرۆریست محمد جۆلانی بۆ سەرۆکایەتی سووریا.
لەدەست دەرهێنانی سوریاش کە دەست ئەورووپیەکان کە لە ١٠٠ ساڵی رابردوو جئ بەرژەوەندی فەرەنساو رێژەیەک رووسەکان بوو.
یانی دوای قەیرانی ئابووری قەیرانی چڤاکی هارمۆنی گۆمەلگاکانیان تێک بدات
هەنگاویگکی تری ئەمرێکا بە تێک دان و شتواندنی ئاسایشی کۆمەلگەی ئەورووپی لە رێگەی گرووپە ئیسلامیە سوونە تووندرەوەکانەوە
ئەورووپا کە دووخاڵی گرنگدا پێویستی ژیانی بەکورفە:
🌑بۆ دابینکردنی سووتەمەنی گازو نەوت. بە نرخی هەزرازن و
وەک ئەلترناتیڤ لە جئ ی گازی رووسیا.
هەروەک سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گووتی گازی رووسی هەرزان لە ٢٠٢٢ بۆ ئێمە نەماوە..
کردنەوەی دەروازەیەکی نۆێ لە پەرێاوزی قەیرانەکانی ئەورووپا دەرگا کردنەوە لە کورد.
🌑کورد وەک هیزی مرۆڤی سەربازی دژی تێرۆری ئیسلامی بە بەشێک لە پاراستنی ئاسایشی ئەوروپا دادەنرێت
رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەو هەناردە کردنی زیاتریان بۆ جەرگەی ئەورووپا..
بۆیە بە هۆی بوونی ئەو دوو هۆکارە(ئاسایش و ووزە) گرنگە .
لە دیداری مینوشندا سەرۆکەکانی ئەورووۆا پێشبرکیان بوو لەسەر راکێسانی سۆزی کوردو دڵدانەوە تا گەیشتە باوەش لێدانی گەرم ژە یەوە نەرییتیش نیە لە ئەورووپا.
ئەو وەزیرەی ئیتاڵیا بۆنی راستی لئ دێت چونکئ ئەمریکا پشتی کردۆتە ئەوروپاو لە دیداری میونشندا سەرۆکی فەرەنسا بە جورئەتەوە ئاشکرای کردو گووتیشی چەکی ئەتۆمی فەرەنسا بۆ پاراستنی هەموو ئەوروپایە
ئێمە شێتین بەرژەوەندی چەند دەوڵەتیک بە خەرجی خۆمان دەپاڕێزین.
هەژار مەرگەیی
بۆلزانۆ
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا گویدۆ کرۆسێتۆ،
لە کۆنفراسی ئاسایشی میونشن دەڵێ:
کورد هێڵی سوورە و تاقیمان مەکەنەوە، ئاسایشی ڕۆژئاڤا بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی جیهانی و کورد تەنیا نیە لە شەڕی داعش
بهروار: 15/02/2026
30 جار خوێندراوهتهوه
|