|
شەڕەڤانێک
کە هەردوو قاچیان بڕیەوە،
غەم داینەگرت، مادام هێشتا
دوو دەستی هەن بۆ بەرگری!
کە هەردوو دەستیشیان بڕیەوە،
غەم داینەگرت، مادام هێشتا،
دوو چاوی هەن بیانبڕێتە
نێو چاوانی داگیرکەری!
کە هەردوو چاویشیان دەرهێنان،
غەم داینەگرت مادام هێشتا دەتوانێ،
قوڕگی پڕکات لە تف و
بیماڵێتە نێوچەوانی ریشپانێ!
هەڤاڵ کوێستانی
لەندەن
بهروار: 15/02/2026
43 جار خوێندراوهتهوه
|