|
نوێنەرەکەی ترەمپ چۆن باسی هەرێمی کوردستانی کردووە..
لە یەکێک لە دانیشتەکانیدا لە دوبەی کاتێک پرسیار لە تۆم باڕاک نێردەی ترەمپ دەکەن لە سەر حكومەتی هەرێم و پرسی نەوت و ووزە دەڵێت:
شتێک نیە بەناوی حکومەتەوە لە باکوری عێراق ئەوەی هەیە دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵەی خاوەن چەکدارن و کۆنترۆڵی بڕێکی زۆر لە سامانی ووزەی ناوچەکەیان لە ژێر دەستدایە بۆیە ئەمە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئایندەی سەقامگیری ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بۆیە دەبێت ڕامبکرێن نەوت و غازیان لە ژێر دەست بهێنرێت وەک کەمایەتیەکی خێڵەکی گرەنتی پاراستنیان بکرێت.
ئەم تێڕوانینەی تۆم باڕاک ئەگەر ستراتیژ و تێڕوانینی کۆی ئیدارەکەی ترەمپ بێت لە داهاتووی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و عێراق دا هەرێم کوردستان وەک حكومەت و قەوارەیەکی دەکەوێتە بەر مەترسی گەورە، سەنترالیزمی عێراق یەکسانە بە سڕینەوەی هەرێم .
وەک پێشتریش دەیان خەمخۆر داوایان لە پرسانی هەرێم کردووە گرنگە ئەم تێڕوانینە ئەمەریکا لەسەر قەوارەی هەرێم ڕاست بکرێتەوە دۆزی کورد جیا بکرێتەوە لە پرسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە .
د.سەنگەر قادر
قاهیرە
ڕۆژی 2025.9.27
بهروار: 13/02/2026
95 جار خوێندراوهتهوه
|