|
کۆنفراسی میوشن 🇩🇪
گەیشتنی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد فەرماندە و نوێنەرانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤا بۆ ئاڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن.
* نزیکەی ١٠٠٠ کەسایەتی جیهانی لە ١٢٠ وڵاتی جیهانی ناویان تۆمارکراوە لەگەڵ ٦٠ سەرکردەی وڵاتانی جیهاندا بۆ ئامادە بوون و بەشداریکردن لەو کۆنفڕانسەدا.
*داوەت کردنی ئەم دوو کەسایەتیە کورد لەم کات و بارودۆخەی سوریا و ناووچەکەدا هێما و ئاماژەیە بۆ گرنگیدان بە دەور و ڕۆڵ و پێگەی کورد لە بارودۆخی ئاسایشی جیهان و ناووچەکەدا.
* هەر دوێنێش ڕۆژی پێنجشەممە، یەکێتی ئەوروپا بە ڕێژەی ٣٦٥ ئەندامانی پەڕلەمان، دەنگیاندا بە پڕۆژەی پاراستنی کوردان کە هاوشێوەی پڕۆژە یاساکەی لینزی گرام و ڕیچارد بلومینساڵی سیناتۆری ئەمەریکایە. وە هاوکاتیشە لەگەڵ کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکایە تایبەت بە بارودۆخی کوردانی سوریا و پێویستی پاراستن و پاڵپشتیان.
* زۆر زۆر زۆر گرنگە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بە هیچ جۆرێک نە نزیکی ئەسعەد شیبانی تیرۆیست بنەوە وە نە هاوشانی دانەنیشن هەتاوەکو نەبنە هۆکاری شەرعیەتدان بە ئیدارەی تیرۆریستی کاتی دیمەشق بۆ چەندین جارە و پاش بەردەوامیان لە کۆمەڵکوژیەکانیان. هەروەک چۆن لە ١٠ی مامگی ٣ی ساڵی ڕابردوو و پاش ئەنجامدانی یەکەم کۆمەڵکوژی ئەلەویەکانی ساحل کردیان.
* نوێنەرانی کورد نابێت بە هیچ شێوەیەک نە بەکار بهێندرێن وە نە ڕێگا بدەن پێگە و ڕۆڵ و دەوریان جارێکی تر بۆ خزمەتی دروستکردنەوە و بنیادنانەوەی سوریایەکی جێگیر و بەهێز و یەکگرتوو بەکار بهێندرێت. دەبێت بوێر و ئازایانە ناکان بە ڕووی ئیدارەی کاتی تیرۆریستی دیمەشق سەد جارە و بارە بکەنەوە. کورد دەبێت مێژوو و ڕودا و کردار دروست و بخوڵقێنێت نەک بە پێچەوانەوە ڕوداوەکان بیجوڵێنن.
* نابێت کورد هەڵەی ستراتیژی گەورەی وا بکات و پیشانی جیهانی بدات کە تەبا و هاوڕان گەر بە تەوقەکردن و وەستان و دانیشتنی نزیک یەکتریشەوە بن.
* سوریا هیچ داهاتویەکی نیە و بە دیفاکتۆ دابەش و بەش بەش بووە و کراوە. خوێنێکی زۆر ڕژاوە و کۆمەڵکوژی هەموو پێکهاتە سەرەکیەکانی وەک ئەلەوی و دروز و کورد کراوە. کورد دەبێت ژیر و بەئاگا بێت و جێگا و پێگا و ڕۆڵ و دەوری خۆی زۆر بە ئاقڵانە بەکار بهێنێت و نوێنەرانی سوریا ئیحراج و ڕسوا بکەن نەک بە پێچەوانەوە ببنە هۆکاری پیشاندانی ڕوویەکی ئەرێنی ئیدارەی کاتی تیرۆریستی دیمەشق.
* هێدی هێدی جیهان و وڵاتانی گرنگی بە پێگە و دەور و ڕۆڵی کورد ئەدەنەوە و لغاوی ئیدارەی کاتی تیرۆریستی دیمەشق دەکەن هەڵبەتە پاش تەسلیم بوونی ئێران و بەرەی بەرگری. واتا پاش یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئێران و ناووچەکە.
* کاتێک کە ڕۆڵ و دەور و فرسەت و بوارت پێدەدرێت یان بۆت دەڕەخسێندرێت و پشتگیری نێودەوڵەتیت بۆ دروست دەکرێتەوە، ناکرێت و نابێت تۆ خۆت نەتوانی ئەو فرسەت و دەرفەتانە نەقۆزیتەوە و لە بەرژەوەندی دۆزی خاک و خەڵک و نیشتیمانەکەت بەکاریان نەهێنی. نابێت کورد هەڵەی پێشووی چەند بارە بکاتەوە و ببێتەوە هۆکاری بەهێزکردنەوەی دەسەڵاتەکانی پایتەختە شکستخواردوەکان وەک چۆن کوردەکانی باشوور کردیان لە پاش ٢٠٠٣وە لە ئێراقدا.
* گرنگترین خاڵ کە دەبێت گرنگی زۆر زۆری پێبدرێت لەلایەن نوێنەرانی کوردەوە لەو کۆنفرانسەدا ئەویش بەستنەوەی دۆزی ئاسایشی جیهان و وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکا و نێودەوڵەتیە بە ئاسایشی کورد و پێکهاتە سەرەکیەکانی ناووچەکەوە. هەروەک چۆن لە پڕۆژە یاساکەی لینزی گرامدا ئاماژە بە ڕۆڵ و دەور و کاریگەری هەسەدە کراوە و ڕاستەخۆ بەستراوەتەوە بە ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکاوە (بابەتی تیرۆر)، بە هەمان شێوەیەش دەبێت ژیر و زیرەکانە (Potent) نوێنەرانی کورد ئەم پەیوەندیە گرنگە باس بکەن. وە ئاماژەی ڕون و ڕاشکاوانە بەو ڕاستیانە بکەن کە ئەوە ئیدارەی تیرۆریستی کاتی دیمەشق و چەکدارە بەکرێگیراوەکانیان بە هاوکاری و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی تورکیا مەترسی گەورەن بۆسەر ئاسایشی ناووچەکە و جیهان و کورد و هەموو پێکهاتە ئاینی و ئەتنیکیەکان.
* کۆنفرانس و کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئاسایشیی جیهانەوە وە کورد دەبێت زۆر ژیرانە باس و ئاماژە بە ڕۆڵ و دەوری خۆیان بکەن وەک پاسەوان و شەڕکەر و پاراستن و بەرگریکاری یەکە
و سەرەتای ئاسایشی ناووچەکە و جیهان. کورد دەبێت فێری سیاسەت و دبلۆماسی و ستراتیژی بێت نەک هەر سەرقاڵی بەرگری و مانەوە بێت لەناو خەندەق وتونێل و ناو چیاکاندا کە هێڵی مانەوە و بەرگری گرنگن. واتا لە لۆکاڵیەوە هەڵکشێن بۆ جیهانی.
کامەرن کوردی
ناشڤیل و ئیلهام ئەحمەد فەرماندە و نوێنەرانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری ڕۆژاڤا بۆ ئاڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن.

ناشڤیل
بهروار: 13/02/2026
149 جار خوێندراوهتهوه
|