" تۆم باراک"تان لێدیارە!!

وەك رۆژی رووناك دياره کە  سيستەمی سياسی نێودەوڵەتی کەوتۆتە ژێر هەژموونی ياسایی دارستان. بە پێی ئەو ياسايەش بێت، ئێمە پێش هەمووان دەخورێين، چونکە کورد لەناو دڕندەيی دەوربەر لاوازترينە. 

سەيرکەن! بەو ياسايە چی بەرامبەر رۆژاڤا کرا؟ 
تۆمێک هاتووە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جيڕی دەزانێ و پێیوايە ئەم بارودۆخە بە چاکە و برايەتی ناگۆڕێ، چونکە بە پێغەمبەرانيش چاک نەبووە (ئەو وا دەڵێ).

ئەوە تۆم باراک، گەف و گيڤەکانی ئەردۆگان و هاکان فيدانيش هەر مەپرسە!
هەر دوێنێ هاکان گوتی: "دوای سوريا دەستمان بۆ  عیڕاق بە تاڵە و دەبێ عيڕاقيش وەکو سوريای جۆلانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، دەنا تورکيا دەستی بە تاڵە!" 

ئێستا هاوار دەکەم؛ بەرێز کاک مەسعود بارزانی، بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی،
ئەرێ بە ڕاست تۆم باڕاکتان لێ ديارە؟ ئەگەر بەڕێزتان ئەو وەکو من نابينن ئاساييە، بەڵام خۆ گوێتان لە هاکان فيدان بوو؟

تکايە با لێقەومان يەکمان نەخا، بەڵکو بە يەکبوون گەلەکەمان لە بەڵای لێقەومان بپارێزين.
ئارێز عەبدوڵا
به‌روار:  10/02/2026
233   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   109
کۆی سه‌ردان:   31109953