|
لەهەموو هەڵوێستێکدا دوو ئۆجەلان هەن…
ئۆجەلانی یەکەم، ئۆجەلانی شاندی ئیمڕاڵییە…
میت و شاندی پەڕلەمانی تورکەکان خۆیان لەسەر زاری ئەو ئۆجەلانە دەئاخفن و زمانحاڵی ئەون.
هی دووەمیش، ئاپۆی خانەوادەی ئۆجەلانە…
ئاپۆ خۆی لەسەر زاری برا و برازاکەی، محەمەد و عومەر ئۆجەلان دەئاخفێت و زمانحاڵی خۆیەتی.
ئۆجەلانی شاندەکەی پەڕلەمان، پیرێکی خەڵەفاو و تێکشکاو و تەسلیمبووە و خدر ئاسا وێڵی چەند رۆژێکی تری تەمەنە…
ئاپۆی خانەوادەش، پیرێکی دانا و داربەڕووە نەچەماوەکەی زاگرۆس و لیۆنیداسی پادشای سپارتاکۆسەکانە و چامەی ژەهری هەقانیەتی سۆقراتی بەدەستەوەیە ...
تکایە ئاگادار بن…
بزانن ئەوەی دەئاخفێت خەیریەکەی شاندی تورکەکانی ئیمڕاڵیە یان ئاپۆ عەگیدەکەی خانەوادەی ئامارەیە…
تکایە ئاگادار بن…
بزانن ئەوەی دەیبیسن زڕەی کەلەپچەی زیندانە یان چریکەی هەڵۆکانی سیپانە.
ئارام ڕەفعەت
ئوستڕاڵیا
بهروار: 24/01/2026
51 جار خوێندراوهتهوه
|