|
فەیسەڵ قاسم و شتی تریش
١-داهاتی مانگانەی لە کەناڵی الجزیرە ، نزیکەی (٥٠)هەزار دۆلارە ،بەو پاداشت و شایستەدارییانەی تر کە بۆی خەرج دەکرێت دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری ساڵانە
٢-فەیسەڵ قاسم خاوەنی چەندین خانوو، شوقە و ڤێلای مۆدێرنە لە وڵاتانی قەتەر، بەریتانیا و تورکیا. بەشێکی زۆری سەرمایەکەی لە کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی ئەم موڵکانەدا بەگەڕخستووە.
٣-فەیسەڵ قاسم جگە لە مووچە فەرمییەکەی جەزیرە، "بودجەیەکی کراوە"ی لەلایەن دیوانی ئەمیری قەتەرەوە بۆ تەرخان کراوە. ئەم پارەیە وەک پاداشتێکە بۆ ئەو کاریگەرییە گەورەیەی کە لەسەر شەقامی عەرەبی هەیەتی، بەتایبەت لە کاتی قەیرانە سیاسییەکاندا و پەلاماردانەکانی لە کەناڵەکە.
٤-دەزگا داراییەکانی ئەوروپا لێکۆڵینەوەیان لە سەرچاوەی هەندێک لەو پارانە کردووە کە فەیسەڵ قاسم موڵکی پێ کڕیوە بە تایبەتی لە لەندەن و پاریس ، تۆمەتەکە ئەوە بوو کە ئەو پارانە لە ڕێگەی کۆمپانیای "وەهمی" (Shell Companies) لە پەناگەی باجەوە (Tax Havens) گواستراونەتەوە، کە گومان دەکرێت پاداشتی سیاسی بن نەک تەنها مووچە.
٥- لەگەڵ ئەوەی یاساکانی قەتەر ڕێگە بە پێکهێنانی پارت و گرووپی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی نادەن ، هەروەها ئازادی رادەربڕین و کاری میدیایی و رەخنە گرتن لە بنەماڵەی حوکمڕان سزای قورسی لەسەرە ، هەتا ئێستا فەیسەڵ قاسم ناتوانێت بەیەک دێریش باسی سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە بکات ، لە کاتێکدا خاوەنی دکتۆراو خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە میدیاکارێکی بوێرە و راستییەکان دەڵێت.
٦- "دیاری گرانبەها" یان "خەرجی گەشت و میوانداری" یەکێکی ترە لەو بابەتانەی کە وەک بەرتیلی نەرم روو بەرووی دەبێتەوە تا دژی لایەنێک بوەستێتەوە یان دەست بپارێزێت ، ئەو ئەگەرچی یەکێکە لە بەناوبانگترین میدیاکارانی عەرەب ، بەڵام ناوبانگێکی ئابڕوو تکاو ، کە خۆی سەر بە دروزەکانە و لەکاتی پەلاماردانی دروزەکان بێدەنگی هەڵبژارد لە ترسی سیاسەتی ئیمارات .
ئەو تەنها دەتوانێت ، بە نەتەوەکانی وەک کورد و ئەمازیغی و عەلەوی و یەمەنی و لیبییەکان و هتد ... بقیرینێت ، یەک رەخنەی بچووک ، لە (شێخ حەمەد بن تەمیم) بگرێت گوێی دەبڕن و بە پەرۆیەک فرێی دەدەنە دەرەوەی کەناڵەکە و وڵاتەکە.
هاوپێچ ؛ وێنەی موشەرەفی ناوبراو دوای بیست و پێنج ساڵ ئاوارەیی و دژایەتی ئەسەدی خوێنڕێژ و پشتگیری تارماییەکی تری ئەسەد ، دژی کوردەکان ، دژی دروزەکان کە لە نەتەوەی خۆین ، لە کاتێکدا ئاڵای ئیسرائیلی منداڵ کوژ، لە سوریادا هەڵدراوە لە ترسی قەتەر ناتوانێت یەک وشە بڵێ.
بە کورتی پیاو ئەگەر شانسی هەبوو دوژمنەکەشی پیاوێکی پیاوانە ئەبێت نەک ئەم بازرگانە میدیایی و هەواڵگریانە 😁✌️
هێمن عەبدولقادر
بهروار: 23/01/2026
90 جار خوێندراوهتهوه
|