ئەمریکا🇺🇸 بە تورکیای ووتوە: هەسەدە هاوپەیمانی حەتمیە

 لە میانی کۆبونەوەیەکی ئاسایشیدا: واشنتۆن هەر جۆرە پەرەسەندن و هەڵکشانێکی تورکیا یان سوریای لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەتکردەوە. چەند ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەکە، وەزارەتی بەرگری تورکیا پشتڕاستی کردەوە، "هیچ ئامادەکارییەکی سەربازی لە ئارادا نییە".

📌 ئەمریکا هەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوەی گرتەبەر، هەر جۆرە هەڵکشانێکی سەربازی تورکیا و سوریای لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەتکردەوە.

📌 واشنتن پێی وایە هەر جەنگێکی بەرفراوان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەڕەشە لە دەستکەوتە ئاسایشیەو سەقامگیریە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.

📌 شاندی ئەمریکی ئەو نیگەرانیانەیان ڕاستەوخۆ گەیاندە تورکیا و جەختیان لەوە کردەوە کە سەقامگیری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رەگەزێکی سەرەکی ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا، هەروەها * هەسەدە* هاوبەشێکی حەتمییە.

🔴 هەڵوێستی ئەمریکا هاوتەریبە لەگەڵ هەڵوێستی ڕووسیا سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی پەرەسەندن و جموجۆڵە سەربازییەکان.

📌 ڕوسیا بە وریاییەوە هەڵسو کەوت دەکات لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکان. سەرەڕای ئەوەی کە هاوبەشێکی گرنگە بۆ تورکیا لە چەندین پرسدا، بەڵام هێشتا حەز دەکات کەناڵە کراوەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەریدا بپارێزێت، بەتایبەتی دوای دابەزینی متمانەی هەردوولا بەیەکتر لە نێوان خۆی و ئەمریکادا.

📌 سەرەڕای زیادبوونی گوشارەکانی تورکیا بۆ فشار خستنە سەر دیمەشق بە ئاراستەی  هێرش بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مۆسکۆ پەیامی ڕوونی ناردووە کە ئاماژە بەوە دەکات هەر کردەیەکی سەربازی تورکیا دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا بەریەک بکەوێت و کاریگەری لەسەر پێگەی دەبێت لە سوریا بەتایبەتی لەسەر ناوچە کەناراویەکان.

📌 هەڵوێستی ڕووسیا گوزارشت لە تێگەیشتنێکە کە هەر شەڕێکی نوێ دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و دووبارە دروستکردنەوەی ڕێکخراوە توندڕەوەکان، ئەمەش پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئێستای مۆسکۆیە لە سوریا.

🔴 ئەمە جگە لەوەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی ئەمنی نێوان شاندەکانی ئەمریکا، ڕووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، تورکیا و حکومەتی کاتی سوریادا ڕوویدا.

🔴 شایانی باسە کە دوابەدوای دژایەتی ڕووسیا و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ هەر کردەوەیەکی سەربازی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەمڕۆ لە لایەن زەکی ئاق تورک” وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتوە ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی رەتکردەوە کە سەبارەت بە ئامادەکاریەکانی ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ لە ناوخۆی سوریادا بڵاوبوونەتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاودەکرێتەوە نادروستە و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی نییە.

لە ماڵپەڕی فۆکس پرێس وەرگیراوە
میر جەلال دەرگەڵەیی وەریگێڕاوە
به‌روار:  15/12/2025
78   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   49
کۆی سه‌ردان:   30958890