100.000 نوسخەی بەختیار عەلی چاپکراوە
سەروو سەد هەزار نوسخە لەگەڵ ڕەهەنددا
لە ڕۆژانی پێشوودا کاک ئارام سدیق لە ناوەندی ڕەهەند پێی ڕاگەیاندین کە لە شەش ساڵی کاری پێکەوەیی لەگەڵ ڕەهەنددا، ژمارەی ئەو کتێبانەی بەختیار عەلی کە لەلایەن ناوەندەکەیانەوە چاپکراون، چۆتە سەروو سەد هەزار نوسخە. ئەگەر ڕەچاوی ئەوە بکەین، ئەم ساڵانە ساڵانی کۆرۆنا و بێموچەیی بوون، ساڵانی دژایەتی کتێب و بەرتەسکبوونەوەی ئازادییەکان بوون، دەتوانین ئەم ژمارەیە بۆ ئەو ڕووبەرە بچوکەی کتێبی کوردی تێیدا بڵاودەبێتەوە و ئەو بازاڕە بچوکەی کتێبی کوردی هەیەتی، بە دەستکەوتێکی گەورە بزانین. ئەم ژمارەیە تەنیا ئەو کتێبانە دەگرێتەوە لەگەڵ ناوەندی ڕەهەنددا چاپکراون، لە هەمان ماوەدا چەند هەزار نوسخەیەک کتێبی دی لەگەڵ برایانی ئازیزی غەزەلنوسدا چاپکراون، جگە لە چاپی تایبەتی هەندێک لە ڕۆمانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئازیزی نیشتمان.
پەیجی بەختیار عەلی
بهروار: 06/10/2025
19 جار خوێندراوهتهوه
|