کارمەندی کارەبا🤣🤣

کارمەندێکی  کارەبا لەدەرگای ماڵێکی دا ،کە سێ مانگ بوو پارەی کارەبایان نەدابوو ...
بەڕێکەوت ژنێک  دەرگا دەکاتەوە کە 3 مانگە دوو گیانە  .

کارمەند :   داده گیان ئەوە بوو به 3 مانگ !
ژنه دوو گیانەکە وا تێگەیشت  که کابرا مەبەستی سکەکەیەتی و  ووتی :
ئەیەڕۆ !! ....تۆ چوزانی ؟!

کارمەند :  ئەی قابیله ئیشی ئێمە چیە !!

ژنەکە : یەعنی ئاگاتان لێیە ئێمه له ناو ماڵیشدا چی ئەکەین ؟
کارمەند : هەمووی تۆمارکراوە  له لامان  ..چۆن و چەند به کارتان هێناوە ..

ژنەکە :  وەی حەیاچوو  خۆمان ،
بیکه به خاتری خوا لای کەس باسمان نەکەن  !

کارمەند :وەڵا دادە گیان هه موو دائیره زانیویانه ، باشتر وایە بە پیاوەکەت بڵێیت بەزووترین کات سەردانمان بکات، ئەگەرنا دڵنیابە بۆی دەبڕین ....

ژنەکە : وەی باوانتان شێوێ ..ئه زانن ئەگەر بیبرن من چیم به سه ر دێ ؟

کارمەندەکە :  که یفی خۆتانە ، دەبوایە ئەم ڕۆژەتان لەبەرچاو بوایە ، لەمەودا دەبێت کاری خۆتان بە مۆمێک بەڕێ کەن .

به‌روار:  06/10/2025
64   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   206
کۆی سه‌ردان:   30774632