ئه‌و گیایانه‌ی که سیانیدیان تێدایه cyanogenic plants
:
یان ئه‌و خواردنانه‌ی که سیانید یان تێدایه: واته گیایه‌ک یان خواردنێک که ترشی سیانیدیان تیدابێت ( هایدرۆجین سیاناید HCN ) ،یان به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخه‌وه ماده‌کانی ده‌گۆرێ بۆ ترشی سیانید،که ژه‌هراویه‌وه ده‌بێته هۆی مردنی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ( هآیدرۆجین سیاناید گازێکی ژه‌هراوی بێ ڕه‌نگه،بۆنێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ک بادامی تاڵه،له‌ئاودا ده‌توێته‌وه)
کاتێ ئاژه‌ڵ ژه‌هراوی ده‌بێت به گیاکه که سیاندی تیدایه ،له ورگدا گازی سیاندی دروست ده‌بێت و لهڕیخۆلهوه هه‌ڵ ده‌مژرێ بۆ ناو خوین، له‌ئه‌نجامی کارلێکی هایدرۆجین سیاناید له‌گه‌ل هیمۆگلۆبینی خوێن ماده‌ی هیمۆسیانین دروست ده‌بێت به‌وجۆره کرداری گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ده‌وه‌ستێ بۆ خانه‌کان ،چوونکه هیمۆسیانین جێگه‌ی هیمۆگلۆبین ده‌گرێته‌وه، به‌وجۆره توانای هه‌ناسه‌دان ده‌وه‌ستێ ئاژه‌ڵ یان مرۆڤه‌که ده‌مرێت
تێبینی: ڕژێمی سه‌دام یه‌کێک له چه‌که کیمیایه‌کانی که‌له‌شه‌ڕی دژی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی بێ به‌رگری کوردستان و به‌ره‌کانی جه‌نگی ئیران عراق به‌کار ده‌هێنا گازی سیانید بوو که به‌گازی خوێن ناسرابوو، واته کاری له‌سه‌ر خرۆکه سوره‌کان و هیمۆگلۆبین ی خوێن ده‌کرد به‌و جۆره خنکان و بێ هه‌ناسه‌یی دروست ده‌بو ئینجا مردن.
نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون به سیانید له ئاژه‌ڵدا :
نیشانه‌کان ده‌گۆڕێن به پێ بڕی سیاندی ناو له‌ش/
1- ئه‌گه‌ر ترشی سیانید زۆر جوبێته له‌شه‌وه حاله‌ته‌که به تیژ acute هه‌ژمار ده‌کرێ و له‌ماوه‌ی دوو ده‌قیقه‌دا ئاژه‌له‌که مڕدار ده‌بێته‌وه .ئاژه‌له‌که ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی و پاڵ ده‌که‌وێ،به ناڕه‌حه‌ت هه‌ناسه‌ئه‌دات، گێژ و بێ ئاگا ده‌بێ،به‌هۆی وه‌ستانی لێدانی دل و ئینجا هه‌ناسه ،دواتر مڕدار ده‌بێته‌وه.
2- ژێر تیژ: sub acute کاتێ که بڕیکی که‌متر سیانید له‌ناو له‌شی ئاژه‌ڵدا دروست ده‌بێ له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه نیشانه‌کان به‌م شیوه ده‌رده‌که‌ون... سه‌ره‌تا له‌قۆناغی یه‌که‌مدا :هه‌ناسه ته‌نگی dyspnae ،له‌رزین و گێژ بون، و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن ، له قۆناغی دوه‌مدا ئاژه‌له‌که ناتوانێ خۆی به‌پیوه بگرێ و ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی،گرژبون و ڕه‌ق بونی ماسوڵکه‌کان،میز به‌خۆداکردن به‌بێ ئاگایی، خاوبونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌دان، له‌قۆناغی کۆتایدا جوله‌ی هه‌ناسه‌دان نابینرێ وه لێدانی دڵ ده‌وه‌ستێ ئینجا مڕدار ده‌بێته‌وه.
3- له‌کاتی ژه‌هراوی بونی درێژ خایه‌ن(مزمن) chronic که‌متر نیشانه‌کانی ژه‌هراوی بون ده‌رئه‌که‌ون به‌سه‌ر ئاژهڵکهوه،به‌لام ،هه‌ندێ نیشانه ده‌بینی وه‌ک لیک به‌ده‌مدا هاتنه خواره‌ووه،گێژبون و هه‌ڵهینانه‌وه‌ی خواردن، له‌رزین،دواتر خه‌وی لێ ده‌که‌وێ و بێ ئاگا ئینجا مڕدار ده‌بێته‌وه
ناسینه‌وه‌ی ژه‌هراوی بون به سیانید:
ناسینه‌وه به پێی پێشکه‌وتنی ژه‌هراوی بونه‌که،نیشانه‌کان، گۆرانکاریه‌کان به‌تایبه‌ت ڕه‌نگی خوێن که زۆر سورد هبێ،هه‌روه‌ها بۆنی خوێنه‌که یان ژه‌هره‌که له‌بۆنی بادامی تاڵ ده‌جێت کاتێ له هه‌ناسه و ده‌مه‌وه دهرئهجی، له‌دوای مڕدار بونه‌وه ،نه‌زیف له په‌رده‌ی دڵ ،سینگ ومل وپه‌رده‌ی میشک ده‌بینرێ.
پشکنین ی ژه‌هری سیانید:
به‌هۆی هه‌ندێ ئه‌زمونی تاقیگه‌وه ده‌توانین ژه‌هری سیانید که‌شف بکه‌ین له‌ناو پێکاته‌کانی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵدا ،جه‌ند دڵۆپێک له ئاوی ڕونی گه‌ده‌ی ئاژه‌ڵی توش بوو له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی میتۆهیمۆگلۆبین تێکه‌ڵ ده‌که‌ین له‌ئه‌نجامدا گیراوه‌ی سیانۆ میتهیمۆ گلۆبین ده‌رئه‌جێ که‌ڕه‌نگێکی سوری نارنجی هه‌یه،،هه‌روه‌ها جهنن درێگایهکی تریش هه‌یه بۆ که‌شف بوون.
جاره‌سه‌رو ڕیگری له ژه‌هراوی بوون:
بۆ ڕێگری له ژه‌هراوی بوون پیوسته ڕیگری بکرێت له‌خواردنی هه‌مو جۆره گیایه‌ک یان ئاڵفێک که گومانی بونی سیاندی تیدا بێت، هه‌روه‌ها وشک کرنی گیا(گزره) ده‌بێته هۆی لهناوجونی بڕێکی سیاندهکه، یان کوڵاندنی که‌په‌ک بۆ ماوه‌ی ده ده‌قیقه یارمه‌تی ده‌ره بۆ نه‌هیشتنی ژه‌هری سیانید له‌ناو ئاڵفدا.
جاره‌سه‌ری ئاژه‌ڵی ژه‌هراوی بوو به‌نده به رێگای جونه ناو ی ژهههرهکهوه و راده‌ی ژه‌هروای بونه‌که‌یه‌وه هه‌یه:
له ژه‌هراوی بونی زۆر تیژدا acute per پێ راناگه‌ین هیچ کۆمه‌کێکی ئاژه‌ڵ بکه‌ین یه‌کسه‌ر مڕدار ده‌بێته‌وه.
به‌لام له جۆری دریژ خایه‌ن و خاو‌دا ده‌توانین هاوکاری ئاژه‌ڵ بکه‌ین ئه‌ویش به شووشتنی گه‌ده‌ی ئاژه‌ل (ورگ) به گیراوه‌ی په‌رمه‌نگه‌ناتی پۆتاسیۆم،که پێکهاته‌ی سیانید ده‌گۆرێ بۆ سیانات، هه‌ناسه‌دانی ده‌سکردی بۆ ده‌که‌ین، داپۆشین و گه‌رم کردنی لاشه‌ی ئاژه‌له‌که، لێدانی ده‌رزی کافور یان کافایین .
بۆ گۆڕیتنی پێکهاته‌ی سیانید له‌ناو گه‌ده‌دا بۆ پێکهاته‌یه‌کی که‌م زیان ده‌رمانی تایبه‌تی پێ ئه‌درێ له ڕێگای ده‌مه‌وه،وه‌ک جۆره‌کانی ده‌رمانی باکردن،هه‌روه‌ها له‌ڕیگای خوێن هێنهروه گلوکۆزی پێ ئه‌درێ، له‌گه‌ڵ ده‌رزی هایپۆ فۆسفاتی سۆدیۆم
هه‌روه‌ها هه‌ندێ ده‌رمانی تر له‌ڕیگای خوێن هێنه‌ره‌وه ده‌درێ تاکو کاریگه‌ری سیانید نه‌هێلی وه‌ک ،،نیتراتی سۆدیۆم
دکتۆرناجح گوڵپی [email protected]
بهروار: 14/01/2015
1045 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|