فۆڕ می هاو مەچ؟؟
" بەرلەوەی ئەم نوسینە بخوینیتەوە: زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە هەندێك وشە و دەستەواژەی نابەجێ و نەشیاو لێرەدا بەکار هاتوە، بەڵام من واقیعەکەم وەکخۆی گێڕاوەتەوە، تکام وایە بمبورن"

ئەگەر باوەلێ بیهێشیایە ببم بە شاعیر !

كاتی خۆی، ئەحمەوی میمكە ڕەعە، وە توبای مامە نامیقا جواوی ناردبو بۆ ناهی مامەلە و گوتبوی:  دڵم ها پێتۆ و  ئەگەر هاتی بۆ سڕكەوانەكە دەسێكم بۆ بێرە قژتا.
ئەویش جواوی  بۆ ئەحمەو ناردبویەوە و گوتبوی:  ئەمجارە هاتم بۆ سڕكەوانەكە ئەوە تەپێ گوی زلو بۆ ئەكەمە بان بەردێكی تەخت!

جا هەڕەشەشی كردبوو لە ئەحە و گوتبوی:  جارێكی تر بێی وە بەردەم كەلوەرەكەمانا، ئێژمە قالەی مامەم بێڵەكانێ بوڕێتە قنت و سەگەكانی ماڵ میمكە سۆیبەمت تێبەردا!

لە سەردەمی  منداڵیمدا، لەهەركوێ كتێبێك، نامیلكەیەك، تەنانەت گۆڤارێكیشم دەستكەوتایە كە شیعرێكی تێدا بوایە  ئارەزوم ئەكرد بیخوێنمەوە.

لە قۆناغی سەرەتاییدا زۆرینەی شیعرەكانی شەریف مهابادی و قانع و گۆران و بێكەسم لەبەربوو، كاتێكیش گەشتمە قۆناغی  هەرزەكاری بە جۆرێك عاشقی  نەزار قەبانی بوبوم كە زۆرینەی شیعرەكانیم ئەكرد بە كوردی.

جارجارە شیعریشم ئەنوسی،  جارێك كە لە هۆڵەندا بووم لە ژێر كاریگەری دیمەنی ئەو پیاوە كوردانەی كە ئەڕۆشتن بۆ جامخانەكان
 ئاگردانی شیعرم گڕیگرت و شیعرێكم نوسی و هێرشم كردە سەر ئەو  کەسانە.بیرمدێت لە چەند دێڕێكی ئەو شیعرەدا  کە بۆ ژن و کچانی کوردستانم نوسیبوو بەمشێوەیە نوسیبوم:

مەخەڵەتێن بە  بینینی وێنەكانمان
باوەڕ مەكەن
 بە بەڵێن و وشەكانمان
ئێمە تەواو
هەرچی هەبوین پوكاینەوە
لە کوچەکانی غوربەتدا
وەكو بەفری بەر خۆرەتاو 
وەک مۆمی گڕ تێبەردراو
تواینەوە
ئێمە ئەمڕۆ
لە بازاڕێکی شەهوەتدا

لەبەردەم دەرگای کەوتنی مرۆڤایەتیدا
 لە ناو گەڵی سۆزانییەکدا
چەشنی كۆیلە نوشتاینەوە!

كاتێك شیعرەكەم بۆ باوەلێ فاخر خوێندەوە ، بێ یەك و دوو گوتی:

خاڵۆ تەرسەقولی نێرەكەرەكانی بساكانم كردە خۆت و شیعریشت، خاڵۆ كەس دایكی یەمەی نەدا وەگانا ئەم شیعرە حیزانەی تۆ نەوێ!
 خاڵۆ تۆ ئێژی گوایە یەمە بێڕێزی وە ژن ئەكەین چونكە  لەشیان وە پارە ئەكڕین و زوڵم لە ژنێتییان ئەكەین؟

خاڵۆ ڕۆژێ تا ئێوارە پەتاتە لە ناو قوڕاوی مەزرەعەكانی هۆڵەندادا دەرئەكەین تا پەنجا خڵدن پەیا ئەكەین و دوایی تێین ئەیخەینە دەسی یەكێ لەم ژنانە و ئەویش بێئەوەی ئاهێ ئۆفێ بكا وە دوو دەقە پارەكە لە قونمان دەرتێرێ!

خاڵۆ پێمبێژە، كێ كێ وە كار تێرێ، ئەو ئێمە وەكار تێرێ یان ئێمە ئەو  وەكار تێرین؟!
خاڵۆ ئەم ژنانەی تۆ بۆیان ئەپاڕێیتۆ و ئێژی لە ناچارییا خۆیان ئەفرۆشن، هەر یەكێكیان ڕۆژێ تا ئێوارە دەسی تەڕ تێرن وە قونی دەی وەكو من و تۆدا و بێئەوەی قەترەیە عارەق بڕێژن كۆڵێ پارەیان دەسەكەوێ!

خاڵۆ لاچۆ لەبەرچاوم وەخۆت و ئەم شیعرە حیزانەتۆ با داروبەرد نەیەرمە خوار !
كە بیرم لە قسەكانی باوەلێ فاخر كردەوە بەڕاستی  لە زۆرینەیاندا ڕاستی ئەكرد، چونكە من شاعیر نەبوم و خۆم هەڵواسیبو بە شیعردا، لەلایەكی تریشەوە ئەو ژنانەی من بۆیان ئەگریام خاوەنی ڤێلا و سەیارە و ژیانی خۆش بوون  ئەو پیاوانەش كە لە چاوی مندا پیاوانی زاڵم و بێڕێزییان بەرانبەر ژن ئەكرد ئەو كرێكارانە بوون كە پارەی یەك ڕۆژی كرێكاری خۆیان ئەخستە مشتی سۆزانییەک بۆ دوو دەقە!

جا جارێک شوانەی مام برایم ڕۆشتبو بۆ جامخانەکان بە ژنێکی گوتبو هاو ماچ وان تایم؟
ژنەکەش گوتوبی: فیفتی خڵدن!
شوانەش گوتبوی: فۆر می هاوماچ؟

دیارە بە مەعمەلەی کوردی ویستبوی بڵێ بۆ خۆمان وە چەن!

جارێکیش ئازەی مام فەتاح تەلەفۆنی کرد بۆ من و شێرە و باوەلێ فاخر و گوتی: هالمە محەتەکەی نایمێخنا، برسیمە، تەنگەتاوم و ئەیشترسم بۆ خاتری خوا زوو بێن وە دواما.

ئێمەش وە سێ پاسکیلۆ ڕۆیشتین و ئازەمان لە پشتی پاسکیلەکەی شێرەوە سوارکرد، وە کۆڵانێکا ڕۆشتین جامخانەی تیابوو، ئازە هەرلەگەڵ جامخانەی بینی هاواری کرد: شێرە بوێسە ئەها ئەو ژنە لە پەنجەرەکدا خۆی ڕوت کردوەسۆ!

شێرەش گوتی: خاڵۆ ئەوە ماڵ نییە و دوکانە و ئەو ژنەش کاسبی خۆی ئەکا بێرە ڕێوە.
ئازە گوتی: شێرە دە توخوا پێی بێژە وەچەن.
شێرەش کە پرسیارەکەی بۆکرد گوتی: ئێژێ وە سیوپێنج.
ئازە یەکسەر گوتی: شێرە توخوا پێی بێژە دوان وە سیوپێنج ناوێ!

 لە دوای ئەو ڕۆژەوە ئیتر نەڕۆشتمەوە بەلای شیعر نوسیندا ، بەڵام ئارەزوی شیعر خوێندنەوەم هەتا سەردەمی ئەم سۆسیالمێدیا و مێدیا بەرەڵایەی كوردستان هەر بەردەوامبوو.
بێگومان ئەمڕۆ خەڵكانێك هەن كە لێمان كراون بە شاعیر، لە ڕێگەی قسەی قۆڕ و وشەی بێتامەوە بونەتە میوانی شاشە و مێدیاكان، 
بەداخەوە  لە ناو ئەم فەوزایەدا  دەیان شاعیری بەهرەمەندی جواننوسیش هەن كە كەس ئاوڕیان لێ ناداتەوە.
ئەگەڕێمەوە بۆ چیرۆكەكەی ئەحمەوی  میمكە ڕەعە و توبا، بێگومان   ئەگەر فاخر باوەلێ بیهێشیایە كە ببم بە شاعیر ، ئێستا منیش لە یەكێك لەم كەناڵانەی تەلەفزێۆنەكانەوە  چیرۆكەكەم بەمشێوەیە ئەشیعراند.

وەڵامی توبا!

ئەحە من بۆ خوا پێوئێژم
جارێكیتر... 
کەلە شەکری وا بشکێنی
 ڕێك ئەوكوژم
داخی فاتە ڕشكەی خۆیشكیشت پێئەڕێژم.
ئەحە، بێی وە دەوور ماڵمانا
لێت هان ئەدەم
كوڵە و بازە و شێرە و بۆرە
لە گەڕەكا حەیاو ناموست 
وائەوەم،
ئەوە سواری قونت ببێ، وا
مناڵە وردکە پێی فێرە ! 
ئەحە
سوێن وە ئیمامی زامن
تەشتێ ئاوی کوڵ
ئەكەم وە سەرتا
خەرقەی بێ عاری 
ئەكەم وەبەرتا
 تەپێ گوی شل ئەدەم
 وە  دەموو  سوێڵتا
مۆری بێ عاری 
ئەدەم وە توێڵتا
کورە  هەی سەگبابی
ڕەنگ زەرد
تەنەکە پڕ ئەکەم لە بەرد
کورە ئەیبەسم بە  کلکتەوە
با تەقەی بێ
دەمت هەروەكو هارەی ئاش
هەر چەقەی بێ
کورە ئەحا
با کەر - تڕێکت پێوەنێ
فڕێت بدات
بۆ ئاوایی هەسەن محا
کورە ئەحا
ناوم بێنی ئەتکەمە پێم 
وەکو جاشکەوش
خوشکەزای  مریەمە ڕشکە
کوڕی وەنەوش
کورە ئەحا
سوێن وە شێخ جورەیلی شێخان
 سكت ئەدڕم وە داسێ کول
هەی گەڕ و گول
کورە ئەحا
سوێن بە الله
بە خەیاڵیش  بمدوێنی
من 
تێت ئەبڕم یەک کوڵە تێڵا
كورە ئەحە
وە قەوری لالەم
دەفعەیەكی تر بێی وە دەورما
پەت ئەخەمە ڕیقناسەو ئەوتاسێنم
چنگ گیرئەكەم لە گونت و ئەوخەسێنم!

حسەین عەلی شەریف
نەرویج
به‌روار:  22/11/2024
87   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1077
کۆی سه‌ردان:   30257114