وا ئەزانم دوێنێ یە!
*دز و درۆزن ڕوویان نەئەھات وەعزی ئەخلاق دا بدەن
*کەس خانووی نەئەدا بە زگورتی
*جل و بەرگ بۆ حەیا و حورمەت بوو
*زەلام کە ئەمرد، لە مزگەوت پرسەیان بۆ دائەنا نەک لە فەیسبوک
*جاش جیا بوو باش جیا بوو
*ھەر چەرچڵ و ئەوان بیرەوەرییان ئەنووسییەوە
*دراوسێ لا ئەقەل ناوی چوار دراوسێی خۆی ئەزانی
*یەک مەعاشخۆر ڕەشەخێزانێکی بەخێو ئەکرد
*دەنگت خۆش نەبوایە عەیب بوو لەسەر تەلەڤزیۆن گۆرانی بڵێیت
*سوراو ئەسڵ بوو،بە ملیوانی کراسەکەتەوە جێ نەئەما
*دەوڵەمەند محەلی ھەبوو نەک محەلە
* سام و شەخسییەتی زانکۆ بە ناوێ بوو
*کەس بۆ سێڵفی گرتن نە ئەچوو بۆ کۆڕی ئەدەبی
*مفەوەزێک شارێکی بۆ ئەکردی بە ماستی مەیو
*ئینسان کە کتێبێکی ئەکڕی ئەیخوێندەوە
*ھەموو ئافرەتێک لووت و گوپی ھی خۆی بوون.
شێرکۆ عەبدووڵا
بهروار: 23/11/2024
28 جار خوێندراوهتهوه
|