پاسپۆرت و دایبی گواوی.
ساڵانی دوو هەزارەکان لەکەناڵی جزیرە" الاتجاه المعاکس" ی فەیسەڵ قاسم ، بەرنامەیەکی لەسەر هەڵبژاردنی فەڕەنسا هەبوو.
بەرنامەکە بۆ کاندیدێکی جەزائیری بوو لە پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوەی فەڕەنسی.
کاندیدەکە کە دەبوا بە عەرەبی قسەی بکردایه ، بە فەڕەنسی قسەی دەکرد و جزیرە دەیکرد بە عەرەبی.
فەیسەڵ قاسم لێی پرسی: ڕاستە جان ماری لوبانی سەرۆکی پارتەکەت ئاگاداری کردوویت کە دەبێ بە فەڕەنسی قسە بکەیت.
ئەویش ووتی : بەڵێ.
ژمارەیەک کەس بە تەلەفۆن لە بەرنامەکەدا پەیوەندیان کرد و هێرشی توندیان کردە سەری بەوەی خائینو دژە نەتەوەی خۆیەتی.
ئەویش بە هێمنی و پێکەنینەوە پاسپۆرتەکەی دەرهێنا و ووتی:
هەمووتان هاتوون بۆ ئەم پاسپۆرتە و پاسپۆرتەکەیتان دەوێ بەڵام زمانەکەی نا.
××××××
ساڵانە سەدان پەنابەری ئەفریقی لە بیابانەکانی لیبیا و جەزائیر لە تیوندا دەخنکێن و سەدانیش لە ئاوی دەریای ناوەڕاست دەخنکێن.
هەموومان دیمەنی خنکانی کۆچبەرەکانی کوردمان لە ئاوەکانی ئیجە و یۆنان بینیوە و بۆی گریاوین.
زۆربەشمان بە تونێلی مەرگا هاتووین تا گەیشتووینەتە تاراوگە و دەیان چیرۆکی سەربڕین و ڕەق بوونەوە و لاقەی ژن و کچی کوردمان لە ڕێگاکانی یۆنان و ئۆکرانیا بیستووە.
xxxxx
هەر هەمووشمان بە گیرفانی بەتاڵەوە چووینەتە لای پۆلیس و دەزگای کۆچبەران و داوای مافی پەنابەریمان کردووە.
مامەڵەیەکی مرۆڤانەمان لەگەڵ کراوە و تا بێ ئیش بووین هەموو خەرجیەکانمان لەسەر سۆسیال بووە و خۆمان و ماڵ و مناڵمان پڕین لە گرەنتی ئابووری و تەندروستی و ژیانێکی شەرەفمەندانە کە ڕەنگە بە سەدان ساڵی تر ووڵاتەکەمان پێی نەگات.
xxxxx
کەچی مامۆستایەکی ئاینی دێت و لە مینبەری خواوە دەڵێ:
پاسپۆرتە بەریتانیەکەم وەکو دایبی پیسی مناڵەکەمە.
ئەمه چ ویژدان و بەدنمەکیەکە بەرامبەر ئەو هەموو پارەیه کە لەم ووڵاتانەوە وەرمانگرتووە
من دەپرسم:
گەر مامۆستا عادلی بەڕێز بێتە ماڵەکەی من و
" نان و ماستاوێک و چا" یەک بخواتەوە ، قەد لە بیری دەکات؟
×××××
ساڵانی هەشتاکان گەنجێکی ئاتیست بووم،
بەڵام " مەلا و مامۆستا ئاینیەکان" بە جلی مەلایەتی و کوردیەوە ڕێزی تایبەتیان هەبوو و بە چاوی پیاوی گەورەوە سەیرمان دەکرن.
مامۆستای ئاینیش هەبوو وەکو " شەهید مەلا عیسامی چنگیانی" کە لە ئیبراهیم پاشا دەتبینی: وەڵاهی نوری خوای تیا ئەدرەوشایەوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 07/02/2025
78 جار خوێندراوهتهوه
|