کـێ هـەیـە لـە بەیانی نەترسێت ؟
لە پۆستەچییەک سبەینێ لە دەرگا دەدات
لە ترسێک هاواری خۆی بۆ بەیانی هەڵگرتووە
لە هەوایەک بەیانی هەڵدەکات و دەوەستێت و دەلەرزێت
لە شەوێک ئەستێرەی خۆی بێدەنگکردوە
کێ هەیە لە مانای ئەم نیشانانە نەپرسێت :
کێ هەیە لە بەیانی نەترسێت؟
کێ هەیە لە کۆتایی ئەم شەوە نەترسێت ،
کێ دەزانێت دوای ڕوناکبوونەوەی باغ تاریکی بۆ کوێ دەچێت
کێ هەیە بزانێت باڵندەکانی سبەی بیر لە چی دەکەنەوە
پڵنگەکان بۆ بێدەنگ بوون و چاوەڕێن
کێ هەیە لە شنەی بەیان نەپرسێت :
کێ هەیە لە بەیانی نەترسێت؟
کێ هەیە لەو دەرگایانەی سبەی دەکرێنەوە نەترسێت
لەو خۆرەی سبەینێ هەڵدێت ، لەو پردانەی سبەینێ دێنە سەر ڕێمان ،
لە دەنگی بولبولبولی نەخۆش کە بە غەمگینی دەپرسێت:
کێ هەیە لە بەیانی نەترسێت ؟
بەشێک لە شیعری "کێ هەیە لە بەیانی نەترسێت؟"
لە دیوانە شیعری « ئەگەر یاخییەکان نەمێنن»
بەختیار عەلی
بهروار: 07/02/2025
26 جار خوێندراوهتهوه
|