ئەی نیشتمان!
گریمان تۆ نیشتمانم نەبوویتایە!
لەمە زیاتر چیم لێ ئەهات؟!

ڕەنگە لە جادەیەكی ”بەغداد”دا
من تەنەكەی خۆڵ بوومایە!
تەنەكەی خۆڵی كوردستان یان عێراق بی
هەر تەنەكەیی

لەوانە بوو لە مەیدانێكی ”تاران”دا
فڵچه‌ی قۆندەرەی بۆیاخچیەكی ئازەری و
فارس بوومایە
فڵچه‌ی قۆندەرەی كورد بی 
یاخود فارس یان ئازەری
تۆ هەر فڵچه‌ی 

لەوانە بوو لە بازاڕی ”ئەنقەرە”دا
سێوێكی گلار بوومایە 
گلاری بازاڕی كوردیی یاخود هی تورك
هەر گلاری

لەوانە بوو لە چایخانەیەكی ناو ”شام”دا
ببومایە بە تڵپەی چا
تڵپەی چای كوردیی یان عەرەب
تۆ هەر تڵپەی!

شێرکۆ بێکەس
به‌روار:  04/02/2025
51   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   226
کۆی سه‌ردان:   30485344