بۆکان / کۆچی دوایی ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری
بۆکان
ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد
▫️بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵی کتێبی کوردی؛ ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
▫️بڕیارە تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە سبەی لە گۆڕستانی بۆکان لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ.
▫️فەتاح ئەمیری ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە.
▫️ ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندەخەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە. لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە. خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.
ماڵی کتێبی کوردی
بهروار: 22/12/2024
8 جار خوێندراوهتهوه
|