تیۆریستەکەی ئەڵمانیا دژە ئیسلامیشە.!!
باشە ئەوە كورد بۆ وائەكەن ؟
دوێنێشەو پۆستێكم كرد لە سەر ڕوداوەكەی مەگدیبۆرگی ئەڵمانی و گوتم با پێش ڕوداوەكان نەكەوین!
ئەوەی ئەمڕۆ ئەیبینم دیسانەوە زۆرێك لە خەڵكی بەرلەوەی پۆلیسی ئەڵمانی دووپاتی بكەنەوە ، كردەوەكەیان بەستەوە بە تیرۆری ئیسلامییەوە!
ئەوەی تا ئێستا ڕونە كە بكەری ڕوداوەكە دكتۆرێكی دەرونی سعودییە و بەوەش ناسراوە كە زۆر كەسێكی دژ بە ئیسلامە!
مافی پەنابەریشی لەسەرئەوە وەرگرتوە كە وەك كەسێكی دژە ئیسلام جێگای نەبوەتەوە لە سعودیە !
بە پێی هەمو پۆستەكانی وادەرئەكەوێت كە لایەنگری پارتە ڕاستڕەوەكانی ئەڵمانیا بێت و دژی بونی پەناهەندەی موسڵمان بێت لە ئەڵمانیا، بە ئاشكرا چەندین جار داوای لە حكومەتی ئەڵمانیا كردوە كە ڕێگا بە پەناهەندەی موسڵمان نەدات بێنە ئەڵمانیا .
ئەوەش لە سۆسیالمێدیا عەرەبییەكاندا دیارە كە سعودییەكان چەند جارێك داوای ڕادەستكردنەوەی ئەم كەسەیان لە ئەڵمانیا كردوە!
مێدیاكانی ئەلمانیا و ئەوروپا نایشارنەوە كە ئەم كەسە بە ئاشكرا كەسێكی دژە دین و دژە پەناهەندەی موسڵمان بوە!
بۆئەوەی مرۆڤێكی تیرۆریستی بكوژبیت، پێویستیت بەوە نییە كەسێكی دینداربیت، هەركەسێكی نەخۆش جڵەوەی ڕقی خۆی نەكات جا ئیسلام بێت یان مەسیحی یان یەهودی، دینداربیت یان بێدین ئەكرێت ببیت بە كەسێكی بكوژ!
تكایە با پێش ڕوداوەكان نەكەوین و هەر لە خۆمانەوە بڕیار نەدەین!
نەفرەت لە تیرۆری دینی و غەیرە دینیش.
حسەین عەلی شەریف
نەرویج
بهروار: 21/12/2024
39 جار خوێندراوهتهوه
|