تەرمی تایەر
حاجی مامەند 1983
لەمەڵبەندی یەک بووین ، پێشمەرگەیەکی برینداریان بە تراکتۆر هێنا بۆ لای دکتۆر هەژار و گیانی سپارد.
کە لەمزگەوتی حاجی مامەند شتیان ، ئێمەش هاوکاری شتنەکەمان کرد.
تایەر لە کەرتی شەهید " تاهیری حاجی عەزیز" پێشمەرگە بوو ،بە هەڵە و بەدەستی هاوڕێکەی پێکرا لای گوندی ڕەزڵەوە گیانی سپارد.
کە مفاوەزاتی ساڵی 1984 دەستی پێکرد، ئێوارەیەک وەستا عومەرم لە محەلی " وەستا نامیقی خراجیانی" پورزام بینیەوە لە بازاڕی زانکۆ، پرسیم :
ئێوە چی تایەرن؟
ئەو ووتی: برامان بوو.
لەناخی خۆمدا گەڕامەوە بۆ ساڵی 1982 کاتێ من و شەهید تایەر لە شۆستەکانی بەردەم زانکۆی سلێمانی پێکەوە لای " وەستا فەریقی خراجیانی" پورزام پێکەوە کرێکاریمان دەکرد و ، باسی پێشمەرگایەتیمان دەکرد.
کاتێ تەرمەکەیان دەشت من نەم دەزانی ئەم شەهیده ،بە زیندوویی ماوەیەک پێکەوە کرێکاریمان دەکرد و خەونێکی هاوبەشمان هەبوو کە پێشمەرگایەتی بوو.
سوپاس بۆ هەر کەسێک کە وێنەی ئەم شەهیدەی لایە و لە کۆمێنت دایدەنێت.
گێڕانەوەی بیرەوەری ئاخە بۆ تەمەنێک ناگەڕێتەوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 16/11/2024
299 جار خوێندراوهتهوه
|