بەرمیلەکەی کانی مازوو

پاییزی 1993

کە بڕیاری دامەزراندم دەرچوو بۆ گوندی کانی مازوو، ئەو کاتە قوتابخانەکە و ماڵی مامۆستا تەواو نەبوو.
داوام لە وەستاکە کرد کە بەرمیلێک بۆ گەرماوەکە دروست بکات و ئەویش بە ئەندازیارەکەی ووت.
بودجەی پڕۆژەکە " ڕێکخراوی ئۆکسفام" دابینی دەکرد و ڕێکخراوی " شیڵتەر" یش جێبەجێی دەکرد.
بەنووسراوی قوتابخانەکە چوومە ڕێکخراوی ئۆکسفام و پیاوێکی ڕەش ، وەرگێڕی بۆ هێنام و بڕیاریان کە بەرمیلەکە دابنرێ، بەڵام نەیانکرد.

کە قوتابخانەکە تەواو بوو " ئەڤین خان و کاک حەمە ڕەزا" ی ئۆکسفام و  " کاک س" شیڵتەر کلیلەکەیان دامێ و  کامێرای ڤیدیۆیان هێنا و ووتیان: مامۆستا هەندێک قسە بکە.
ئێمەش بە ناوی قوتابیان و خەڵکی گوندەکەوە سوپاسمان کردن.
دوایی  بە " کاک حەمە ڕەزا" م ووت  :
بەس گلەییەکمان هەیە ئەم خانوە موڵکی هەر مامۆستایەکە کە لەم گوندە دەبێت، بەڵام بەرمیلەکەتان بۆ دانەناین.
کاک حەمە ڕەزا ڕووی کردە "کاک س" ی شیڵتەر و ووتی : ئێمە پارەکەمان بۆ سەرفکردوون، چۆن دانەنراوە؟

ئیمڕۆ ڕۆژی 2024.10.6  لەگەڵ ئارازی پورزام چووینە گوندی کانی مازوو ، میوانی " کاک ڕەزا"ی  کارگوزاری کۆنی قوتابخانەکە بووین کە  پێشتر کتێبخانەی هەبووە لە حاجی ئاوا   و بە تەلەفۆن لەگەڵ " کاک عوسمان مەحموِد" ی ئەنجومەنی کۆنی گوند بەتەلەفۆن قسەمان کرد، کە لە حاجی ئاوا دەژی و بەرپرسی کتێبخانەی حاجی ئاوایه.
دواتر چووینە خەلەکان و " کاک محەمەد شێخ عوبێد" ی ئەنجومەنی کۆنی گوندمان بینی کە " ئەفسەرە لە کارتی نیشتمانی شارۆچکەی دوکان و بیرەوەری بە جێهێشتنی کانی مازوومان پێکەوە گێڕایەوە.

ڕێکخراوی ئیکیلوبەری فەڕەنسی بڕیاری دا بۆ ساڵی 1994/ 1995  ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ خوێندکاران دابین بکات و خۆم لەگەڵ ئەنجومەنەکان ڕێکەوتین کە چێشتکەرەکان بۆ خێزانەکانیان و بەهاریش ئاگاداری خواردنە ووشکەکان بێت کە لە قوتابخانەکە دابنرێت.
ئیشکالێ دروست بوو لە نێوانمان، من لە یەک قسە دڵم شکا " کە بە هاوڕێیەکم " ووترا نەک خۆم و ، کانی مازووم بە جێهێشت ، گەرچی زۆریش دڵخۆش بووم.

دواتر " کاک عوسمان و کاک محەمەد" هاتنە دوکانی باوکم لە ئەسحابەسپی و ووتیان:
مامۆستا شێرزاد ئێمە وەکو گوندەکە و مناڵەکان زۆرت لێ ڕازین و لەسەر خواردنەکەش کە  ئیکیلوبەر چوار مووچە دەدات و بەشی هەر چوارمان دەکات، تۆ بۆچی ئێمەت بە جێهێشت و داوایان کرد کە بگەڕێمەوە، بەڵام من گوێزرامەوە بۆ گوندی کانی وەیسە.

ساڵێک مامۆستایی له کانی مازوو لە ساڵە جوانەکانی تەمەن و بیرەوەری خۆش و چیرۆکی زۆرمان هەیە بۆ گێڕانەوەی.
سوپاس بۆ " هێدی ڕەزا" ی خوێندکارمان کە هەمیشە لە دەنگوباسی کانی مازوو ئاگادارم دەکاتەوە.

شێرزاد عەزیز
کانی مازوو

وێنەکان لەم لینکەدایە:

وێنەکان لەم لینکەدایە

 

 

به‌روار:  06/10/2024
228   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   124
کۆی سه‌ردان:   30079239