گۆڕی مارلینم چۆن دۆزییەوە.
ساڵیادی 1995.10.5
ساڵانی 1995/ 1996 بەهۆی خولی نەخوێندەواری ژنان و پیاوانی کانی وەیسەوە
" مارلین گرۆشگا و مام پیتەر" م ناسی و هاتوچۆی ماڵەوەیانم دەکرد.
مارلین خان جگە لە ڕێکخراوی BD خۆبەخشانە وانەی ئینگلیزیشی له زانکۆی سلێمانی دەوتەوە.
عەسرێک" دکتۆر بروسکە ئەژدەر" یش کە مامۆستای زانکۆ بوو هات بۆ دوکان و ووتی:
کاک شێرزاد مارلینی برادەرت مرد.
شەو من و بەهار چووین بۆ ماڵیان و تەرمەکەی " مارلین خان" لە تابوتێک دانرا بوو.
بەشداری مەراسیمی ناشتنەکەیشمان کرد کە بە مەراسیمێکی گەورە تەرمەکەیان لە گردی سەیوان ناشت.
لەم ساڵانەی دواییدا لە سەردانەکانی کوردستان
" مام پیتەر" م دۆزییەوە و وێنەیەکی مارلینمان گەورە کرد و " کاک عومەری شەعب" هەڵیواسی.
چەندین جار داوام لە " مام پیتەر" دەکرد ، کە گۆڕی مارلینم پیشان بدا ، ڕێک نەدەکەوت.
چەند ساڵێک پێش ئێستا" کاک پشتیوان ئاسنگەر" وێنەیەکی گۆڕەکەی بۆ " پەیجی مالمۆکورد" بۆ ناردم.
ئیمڕۆ کەداوام لە " کاک پشتیوان ئاسنگەر" کرد لەگەڵم بێت بۆ سەر گۆڕەکەی، دوکانەکەی لە گەڕەکی ڕاپەڕین داخست و پێکەوە چووینە سەر گۆڕی مارلین خان.
سوپاسی ماندوبونی دڵسۆزانەی کاک پشتیوان دەکەین.
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
وێنەکان لەم لینکەدایە:
سەیری وێنەکان بکەن
بهروار: 03/10/2024
275 جار خوێندراوهتهوه
|