پێم خۆشە جاش بویت

ئەم نیوەڕۆیە لەگەڵ " کاک جەلالی مەلا مستەفا" نانی نیوەڕۆمان پێکەوە خوارد و  لەبەردەکی سەرا، پێکەوە قسەمان دەکرد.
کابرایەک لامان وەستا و سەیری دەکرد.
کاک جەلال بە کابراکەی ووت : تۆ جاش بوویت.
لەو کاتەدا پیاوێکی تر کە بە ڕووخسار لە خەڵکی شار دەچوو کە دوو کەسی تری لەگەڵ بوو، هەڵوێستەیەکیان کرد و ، سەیریان کردین.
کاک جەلال ووتی: فەرموون.
سێ کەسەکە ڕۆیشتن.
منیش بە پیاوەکەم ووت کە دوو کەسی تری لەگەڵدا بوو  : فەرموون کۆمێنتی تۆ چیە؟
کابرا سەیرێکی پیاوەکەی یەکەمی کرد و ووتی:
پێم خۆشە کە جاش بوویت.
هاوینی 1982  لە ڕێگەی کاک " جەلالی مەلا مستەفا" ەوە پەیوەندیم کرد بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.

شێرزاد عەزیز
سلێمانی
به‌روار:  30/09/2024
142   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   81
کۆی سه‌ردان:   30079196