براکەم هاوکاریم بکە
ئابی 1996
کە حکومەتی ئێراق هەولێری گرت، ڕێکخراوی ئۆفدای ئەمریکی نزیکەی 7000 کەسی لە کوردستانەوە گواستەوە بۆ دوورگەی گوام و لەوێوە بۆ ئەمریکا.
ڕۆژێکیان لای پەروەردەی سلێمانی، ژنێکی عەبابەسەر هاتە بەردەمم و ووتی :
براکەم منیش لە مونەزەمەی ئەجنەبی ئیشم کردوە، نازانم چی بکەم ، تۆ بڵێیت بمبەن بۆ خاریج.
کەوای ووت تێگەیشتم لەگەڵ ڕێکخراوی " ئیکیولبەری فەڕەنسی" کاری کردوە و چێشت لێنەر بووە لە قوتابخانەیەکی قلیاسان.
ووتم: گەر هاوکاریت بکەم و 10 هەزار دیناری سویسریت بدەمێ دەمکەیت بە کوڕی خۆت.
ووتی : وەعد تۆم بۆم بکە منیش بۆت دەکەم.
بردمە مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک و ووتم قورئانم بۆ بخۆ تا پارەکەت بدەمە دەست.
ووتی: وەکو برامیت بەڵام بەخوا بێ نوێژم ناتوانم سوێند بخۆم.
بردمە ڕێکخراوی ئیکیلوبەر لە گردەکەی محافیز هیچیان بۆ نەکرد.
ئەم بیرەوەریە کە 28 ساڵ کۆنە وەکو خۆی کت و مت گێڕاومانەتەوە ، کە سەردانی کوردستان دەکەمەوە و لێم دەپرسن : بە یەکجاری ناگەڕێیتەوە؟
ئەم چیرۆکەم بیر دەکەوێتەوە و دەڵێم خوایە بە چ عەزابێک گەیشتووم.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
ئەمانە بیرەوەری کەسی خۆمانن و هەموو کۆمێنتێکی سیاسی دەسڕینەوە.
بهروار: 25/08/2024
836 جار خوێندراوهتهوه
|