سەرۆکوەزیرانی هۆڵندا بە تەکسیەکی کورد دەچێتە ماڵی ئامۆزاکانی .

دوای ئەوەی لە میدیاکان وێنەی شۆفێرێکی کورد بڵاوبوەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کە لە شەوی سەری ساڵ وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی هاتوچۆی پێکردوە ، ئەو شۆفێرە کورد باس چیرۆکەکە دەکات.
خالید رەزا، لە نوسینێکدا لە زاری دانا سەلام، ئەو شۆفێرەی هاتوچۆی بە سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا کردوە دەڵێت: سێ هەفتە بەر لە هاتنی سەری ساڵ، مارک روتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لەرێگەی کۆمپانیایەکی تاکسیەوە داوایکردوە بۆ شەوی سەری ساڵ تاکسییەکی بۆ دابین بکەن، کۆمپانیاکەش خاوەنی یەکێک لەو تاکسیانەی کە بۆ ئەوان کار دەکات، رادەسپێرن کە سەرۆک وەزیران لەو ناونیشانەوە ببات بۆ شوێنیکی دیکە و دواتریش بچێتەوە بە شوێنیدا.
شۆفێرە کوردەکە ناوی دانا سەلامە و خەڵکی شاری کەرکوکە، ماوەی (22) ساڵە لە شاری دیلفت-ی هۆڵەندا دەژی، سەبارەت بە هاتوچۆپێکردنی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا دەڵێت:"سەرەتا کە ئەو کارەیان پێ سپاردم، بەلامەوە قورس بو کە سەرۆک وەزیران ببەم و بیهێنمەوە، وام دەزانی ئێستا یەک دو بۆدی گاردی لەگەڵدایە، بەڵام کە چوم بە شوێنیدا هەر خۆی بەتەنها و بەجل و بەرگیکی زۆر سادە و ساکارەوە وەک لە وێنەکەدا دەیبینن لە ماڵی دایکی هاتە دەرەوە و منیش دابەزیم و فەرموم لێکرد و سەرۆک وەزیران دەستی چەپی بۆ هێنا بۆ تەوقکردن و وتی: وتی ببورە لەبەر ئەوەی لە سواری پاسکیل کەوتوم دەستی راستم ئازاری پێ گەیشتوە بۆیە نایوانم زۆر بەکاری بهێنم.

دانا سەلام لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆکەکەدا دەڵێت: کاتێک سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا سوای تاکسییەکە بو کەوتە پرسیارکردن و وتی لە چ وڵاتێکەوە هاتویت؟ دۆخی ئیش و کار چۆنە، لە وەڵامدا منیش وتم: خەڵکی کوردستانی عێراقم و زیاتر لە (22) ساڵە لێرە دەژیم، بۆمباسکرد کە لەساڵی (2014)ەوە ئیشمان باش بوە.
دانا سەلام دەڵێت: لە وەڵامدا سەرۆک وەزیران پێی وتم کە "پێم خۆشە گوێم لە قسەی وا دەبێت" هەروەها دوای ئەوەی گەیاندمە ماڵی ئامۆزاکانی کە بۆ شەوی سەری ساڵ لەوێ کۆببنەوە، سەعات یەکی بەرەبەیان چومەوە بە شوێنیدا.

شۆفێرە کوردەکە ئەوە دەخاتەڕو، دوای ئەوەی هەوڵیداوە دەرگای تاکسییەکە بۆ سەرۆک وەزیران بکاتەوە، بەڵام رێگەی پێنەداوە و دوای ئەوەی پیرۆزبایی ساڵی نوێی لێکردوە، خۆی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و سوار بو، لەکاتی گەیشتن وەک هەم وەک رێزێک و هەم وەک بەشێک لە کەلتوری خۆمان بە سەرۆک وەزیرانم وت کە تەنها پارەی یەک سەر وەردەگرم، بەڵام ئەو رەتیکردەوە و وتی:" تۆ ئیش دەکەیت و ماڵ و منداڵت هەیە و باج دەدەیت".

دانا سەلام لە کۆتایی گێڕانەوەکەدا دەڵێت: سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پێنج یۆرۆی لە حەقی خۆم زیاتری پێدام، پێش ماڵئاواییکردنیش داوای کارتەکەمی کرد و ژمارەی مۆبایلەکەی خۆیشی دامێ و وتی: هەرکاتێک کارم بە تەکسی هەبو، راستەوخۆ خۆم پەیوەندیت پێوە دەکەم، پێویست ناکات لە سکرتاریەتەوە ئەو کارە بکەم.

سبەی

به‌روار:  06/07/2024
364   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1485
کۆی سه‌ردان:   30015998