خۆم و مامۆستا ئەحمەد میرە

ڕۆژی 2010.11.25

ڕۆژێک " کاک بورهان حەبیب" نوێنەری یەکێتی لە شاری ستۆکهۆڵمەوە تەلەفۆنی کرد و ووتی:
کاک شێرزاد گەر بتوانن کۆڕێک بۆ " کاک ئەحمەد میرەی سەرنووسەری گۆڤاری لڤین " بگرن لای خۆتان و حەزیش دەکەم هەر خۆت..... .
من و بەهار چووین بۆ فڕۆکەخانەی مالمۆ و کۆڕێکی گەورەمان بۆ گرت.
ئەو کاتە سۆسیال مێدیا وەکو ئێستا نەبوو، ئێمە کە ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ بووین، بە نامە و تەلەفۆن هاوڕێ و دۆستەکانمان ئاگادار دەکردەوە و تەلەفۆنیش گران بوو ، لەسەر گیرفانی من دەکەوت.
کۆڕەکە بە نانونیشانی " میدیای ئازاد" بوو.
ڕۆژانە تەلەفۆنێکی زۆرم دەکرد، ڕۆژێک بەهار ووتی:
شێرزاد میدیا و ئازاد چیان کردووە کۆڕیان بۆ دەگری.
ئەو کاتە " کاک کەریم بارزانی" هەموو شەوانی کۆتایی مانگی کۆمەڵەی بۆ کۆبونەوەی خێزانی دادەنا.

یەکێک لەو خێزانانەی کە کۆدەبووینەوە ناوی
"کاک ئازاد و هاوسەرەکەی میدیا" ی ناو بوو.

بۆ خەوتن" مامۆستا ئەحمەد میرە" چووە لای 
"کاک شۆڕش" و ڕۆژی دوایی " مامۆستا ناسیح" گەیاندیە شاری یۆتۆبۆری.

لە زۆربەی سەردانەکانی کوردستان لەگەڵ " مامۆستا ئەحمەد میرە" یەکترمان دیوە.
جارێکیان کە خۆپیشاندان بوو لە بەردەکی سەرا، پێش خۆپیشاندانەکان " هەردوکمان و شێخ زاهیدی ڕەحمەتی"لە شەعب پێکەوە دانیشتین،
کە زانی من بۆ خۆپیشاندان هاتووم، دڵسۆزانانە ووتی:
کاک شێرزاد تۆ کەسێکی دیاریت ، نەک زەربەیەک بخۆیت نەچیتە خۆپیشاندانەکان باشترە، بە سوپاس و پێزانینەوە ، بەشداری خۆپیشاندانەکانمان کرد.

ئیمڕۆ 2024.10.5  لە بەردەم شەعب یەکترمان بینی و ، ئەم وێنەیەمان گرت پێکەوە کە هەردوکمان زۆر پیر بووین.

سەیری وێنەکان بکەن

به‌روار:  05/10/2024
84   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1238
کۆی سه‌ردان:   30016114