ژیانی کورد لە ژیانی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە.
ئێوارەیەك جەوھەر سیزار و ئینان بۆران و مامۆستا چەتین دایاننا و پێیان گووت:
 گەر دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ لای باوكی بچێتەوە سەر خوێندن ھەموو كۆمەكێكی دەكەن، گەر دەشیەوێت بمێنێتەوە ڕابوردوو لەبیر بكات و خۆی لەگەڵ ژیانی جوتیارە كوردەكاندا بگونجێنێت، دەبێت بزانیت ژیانی کورد دەیان جار لە ژیانی ئاسایی خەڵکی ئەم دونیایە سەختترە.

 ئەگەر یەکێک لە سەرەتاوە خۆی وەک کورد لەدایک نەبووبێت، سەختە بەرگەی ژیانی وا بگرێت، ئینسانی کورد بە پێچەوانەی خەڵکی ئەم دونیایە لەو ڕۆژەوەی لەدایک دەبێت تا ئەو ڕۆژەی دەمرێت، مەحکومە بەوەی خەبات بۆ  عەردەکەی، ئاوەکەی، ماڵەکەی، زمانەکەی، جلەکەی، گۆرانییەکانی، کەرامەتی خۆی بکات.

ئەوەی وەک کورد لەدایک دەبێت ھیچ مافێکی نوسراو و مسۆگەری لەم سەر ئەرزو و ئاسمانەدا نیە، ھەر شتێک بۆ مرۆڤەکانی تری ئەم دونیایە مافی سادەو ئاساییە، کوردان دەبێت شەڕی گەورەی بۆ بکەن.


 « بەختیار عەلی /داگیركردنی تاریكی»
 
به‌روار:  28/01/2025
55   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   337
کۆی سه‌ردان:   30470374