لە لوند پیاوێک کوژرا ، و پۆلیس گومانلێکراوێکی گرت

ئێوارەی  ڕۆژی سێشەممە: 2025.1.28
 لە شاری لوند، پیاوێکی تەمەن 30 ساڵ بەهۆی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستدا. 
 دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە، کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ لە نزیک ئەو شوێنە دەستگیرکرا.  ئێستا لەژێر  لێکۆڵینەوەدایە
.  بە گوتەی پۆلیس، قوربانیی تاوانەکە لە چوارچێوەی ململانێی بەردەوامی باندەکانە کە لە   باشووری سوید هەیە.
  

پیاوەکە بە ئامبولانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و کاتژمێر 8ی شەو پۆلیس ڕایگەیاند کە گیانی لەدەستداوە.  خزم و کەسوکاری ئاگادار کراونەتەوە.

پۆلیس دوای تەقەکردنەکە ناوچەیەکی فراوانی لە ناوەڕاستی شاری لوند گەمارۆدا.  کوشتنەکە لە وێستگەی سەنتڕاڵی لوند ڕوویداوە.

 بە گوتەی پۆلیس، لە کاتی تەقەکردنەکەدا خەڵکێکی زۆر لە نزیکەوە هەبوون و ژمارەیەکی زۆر لە شایەتحاڵەکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت.  لە ئێستادا پۆلیس لەگەڵ شایەتحاڵەکان قسە دەکات و پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری دەکات.

 - فرێدریک برات، وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە کەسێک لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکرا.

 پۆلیس بەدوای کەسێکی تردا دەگەڕێت

 ئەو کەسەی دەستگیرکراوە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە، ئێستا دەستگیرکراوە و بە پاساوی ئەگەری کوشتن گومانی لێدەکرێت.  
کەسێکی دیکە بینراوە کە لە شوێنی تاوانەکە ڕادەکات.

 - جیمی مۆدین، ئەفسەری ڕۆژنامەوانی لە پۆلیس دەڵێت، دەکرێت تاوانبارێکی دیکەش هەبێت، بەڵام لە ئێستادا بە دڵنیاییەوە نازانین.

کەناڵی یەکی سویدی 

ڤیدیۆی دەستگیرکردنی گومانلێکراوە 17 ساڵەکە لەم لینکەدایە:

ڤیدیۆی دەستگیرکردنی گومانلێکراوێک

به‌روار:  29/01/2025
170   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   614
کۆی سه‌ردان:   30472034