ڕۆژی جیهانی مامۆستایان پیرۆزە 💙

5 ئۆکتۆبەر 🌍

دارەکە بدەنەوە دەست  مامۆستا..!

با  شەقامەکان کەمێک ڕەوشتیان بۆ بگەڕێتەوە..!
ئەمڕۆ زبڵ و خاشاک لە  ناو سەتڵی خۆڵەکاندا بەدی ناکرێ  ، بەڵکو کەوتۆتە نێو دەمی زۆرێک لە خەڵکیەوە..!!
دارەکە بدەنەوە دەست مامۆستا..!
با پەروەردەو فێرکردن وەک جاری جاران  نرخ و بەهاو ڕۆحی بەبەردا بێتەوە..!
دارەکە بدەنەوە  دەست مامۆستا..!
ئەوەی هەنێ لە دایکان و باوان تێکیان داوە ..ئەم ڕاستی بکاتەوە..!
دارەکە بدەنەوە دەست مامۆستا..!
خەریکە کار لەکار ئەترازێ و  تەواوی نەوەیەک لە دەست  ئەچێ ..!
دارەکە بدەنەوە دەست مامۆستا..!
با بە حەق نەوەیەکی پڕ زانست و ڕۆشنبیرو دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان بەرهەم بهێنێت ..!
نەوەک بە ساختەو قۆپیەو بەدرۆ ببن بەخاوەنی بڕوانامە..!!
 دارەکە بدەنەوە دەست مامۆستا ..!
ئەوەی حیزبەکان  وێرانیان کردووە  با ئەم سەرلەنوێ بونیادی بنێتەوە..!!
یاساش بگەڕێننەوە بۆ قوتابخانەکان تا قەدرو سەنگ و گەورەیی  مامۆستا پارێزراو بێت و بە جوانی پەیامە پیرۆزەکەی خۆی بگەێنێت..!! 

بەهەنێ دەستکاریەوە لەعەرەبیەوە کوردانوومە..!
سەلام سابیر
به‌روار:  05/10/2024
19   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1237
کۆی سه‌ردان:   30016115