وا بڕوات دەگەمە لای ئادەم 🤣
ڕێبوارێک دەچێتە گوندێکەوە سەیر دەکات ، پیرەمێردێکی 90 ساڵە دەگری.
ئەمیش بەزەیی پیا دێتەوە و دەچێتە لای و دەپرسێ:
باپیرە گیان بۆ دەگری؟
پیرەمێردەکەش دەڵێ: باوکم لێی داوم.
ئەمیش دەڵێ:
کوا باوکت؟
پیرەمێردەکە دەڵێ :
لە ژوورەوەیە.
کەدەچێتە ژوورەوە پیرەمێردێکی پیرتر دەبینێ و دەڵێ:
باپیرە بۆ لە کوڕەکەت داوە؟
ئەویش دەڵێ:
بە قسەی باوکم ناکات.
ڕێبوارەکە لەدڵی خۆیدا دەڵێ :
با زوو بڕۆم وابڕوات دەگەمە لای ئادەم.
داغستانی من
به‌روار:  22/12/2022
503   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   524
کۆی سه‌ردان:   30510678